مەترسییەکانی سەپاندنەوەی رێوشوێنەکان بەهۆی ئۆمیکرۆن نرخی نەوتی دابەزاند

نرخی نه‌وت دابه‌زی

نرخی نه‌وت دابه‌زی
نرخی نه‌وت دابه‌زی

K24 - هه‌ولێر:

دوای ئەوەی نرخی نەوت لە مامەڵەکانی دوێنێ کەمێک بەرزبووەوە. بەڵام لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا جارێکی دیکە دابەزی.

هۆکاری سەرەکی ئەو دابەزینەش نادڵینیایی و مەترسی وەبەرهێنەرانە لە دەرهاویشتەکانی ئۆمیکرۆن و ترس هەیە جارێکی دیکە بەهۆی سەپاندنەوەی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە ئەوروپا و ئاستی خواست بۆ نەوت کەمبێتەوە.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ ئاستی 74.40 دۆلار دابەزی، هەروەها نرخی نەوتی سووکی رۆژئاوای تێکساس بۆ ئاستی 71.30 دۆلار دابەزی.

ئێدوارد مۆیا، گەورە راوێژکار لە ئاواندا رایگەیاند، مامەڵەکارانی نەوت نایانەوێت ریسک لەسەر بڕیارەکانی ئۆپێک بکەن، چونکە زۆربەی مەترسییەکان لە کورت مەودادا پەیوەستە بە ئۆمێکرۆن.

ئەمە لە کاتێکدایە لەسەر ئاستی جیهان، وڵاتانی وەک بەریتانیا و نەرویج دەستیان بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست کردووە بۆ رێگەکردن لە تەشەنەسەندی ئۆمیکرۆن، هەروەها گەشتە ئاسمانییەکایان سنووردار کردووە و زۆربەی چالاکییەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە، ئەوەش مەترسی لەسەر خواست بۆ نەوت دروستکردووە.