شێوازی تاقیكردنهوهی ئایهڵتس گۆڕانكاری بهسهردا دێت
دهبێته كۆمپیوتهر

K24 – هەولێر:
بريتيش كۆنسوڵ لە عێراق و ههرێمی كوردستان رایگهیاند، لەمەودوا هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەتوانن تاقیکردنەوکانی زمانی ئینگلیزی ئایلتس (IELTS) لەسەر کۆمپیوتەر ئەنجام بدەن.
له راگهیهندراوێكی فهرمی بريتیش كۆنسوڵ کە رێکەوتنێکی هاوبەشیان ئیمزا کردوە لەگەڵ ئینستیتیوتی ئایدێڵ (IDEL) لە شاری سلێمانی و لە رێگهی ئەو رێکكەوتنەوە ئینستیتیوتەکە دەبێتە سەنتەرێکی هاوبەشی بريتيش كۆنسوڵ بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی زمانی ئینگلیزی ئایلتس (IELTS).
پاش ئەم رێکكەوتنە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی ئایلتس (IELTS) لەسەر کۆمپیوتەر ئەنجام بدەن لە ئینستیتیوتی ئایدێڵ (IDEL) لە شاری سلێمانی.
بە پێی راگەیهندراوی بريتيش كۆنسوڵ، دوای ئەم گۆڕانکارییە هاووڵاتیان دەتوانن بە شێوەیەکی ئاسانتر تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدەن و ئەنجامەکانیش تەنیا لە ماوەی (3 بۆ 5) رۆژ رادهگهیهندرێت.
جیم بەتری، بەڕێوەبەری بريتيش كۆنسوڵ رایگەیاند، ئەمە بەرەوپێشچوونێکی نوێیە بۆکاری پەروەردەییمان لە عێراق، رێکكەوتنی ئێمە لەگەڵ ئینستیتیوتی ئایدێڵ (IDEL) بژاردەی باشتر و گونجاوتر دەخاتە بەردەم هاووڵاتیان، کە بەدوای هەڵسەنگاندنی زمانی ئینگلیزیان دەگەڕێن.
تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی ئایلتس (IELTS) بەناوبانگترین تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزیە لە جیهان، کە بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی لێهاتوویی زمانی ئینگلیزی بەکاردێت، بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت داواكاری پێشکەشی خوێندنی باڵا بکەن، یان لهكاركردندا سوودی لێببینن.
زیاتر لە 11 ههزار رێکخراو لە 140 وڵات دان بە تاقیکردنەوەی ئایلتس (IELTS) دەنێن.