دوای بڕیاری یەدەگی فیدراڵی ئەمهریکا نرخی زێڕ 21 دۆلار بەرزبووەوە
یەدەگی فیدراڵی ئەمهریکا، پێشبینییەکانی بۆ گەشەی ئابووری بۆ ساڵی 2022 لەسەدا 3.8 بۆ سەدا 4 بەرزکردەوە

K24 – ههولێر:
دوای بڕیارەکانی یەدەگی فیدراڵی و داکەوتنی بەهای دۆلار نرخی زێڕ لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا بەرزبووەوە.
یەدەگی فیدراڵی ئەمهریکا بڕیاریدا مامەڵەکانی کڕینی قەواڵەکان بە قەبارەی 30 ملیار دۆلار مانگانە کەمبکەنەوە لە مانگی کانوونی دووەمیشەوە دەست بە رێوشوێنەکانی کەمکردنەوەی دەکەن، لە کاتێکدا پێشتر بڕیاریاندابوو بە بڕی 15 ملیار دۆلار کەمی بکەنەوە.
هەروەها یەدەگی فیدراڵی ئەمهریکا، پێشبینییەکانی بۆ گەشەی ئابووری بۆ ساڵی 2022 لەسەدا 3.8 بۆ سەدا 4 بەرزکردەوە.
لە هەمان کاتدا پێشبینییەکانی بۆ رێژەی هەڵاوسان لە سەدا 4.2 بۆ سەدا 5.3 بەرزکردەوە.
ئەمەش وایکرد نرخی زێر لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا بەرزبێتەوە، کە لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی شوبات بە رێژەی سەدا 1.2 بۆ 1785.50 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک بەرزبووەوە، لە گرێبەستە خێراکانیشدا بە رێژەی سەدا 0.4 بۆ 1783.90 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک بەرزبووەوە .
لەبەرامبەردا، پێنوێنی دۆلار کە پێوەری ئەدای دراوی ئەمریکییە بەرامبەر سەبەتەی شەش دراوە سەرەکییەکە بە رێژەی سەدا 0.1 بۆ 96.402 خاڵ دابەزی.