یاریزانانی ریال مه‌درید له چاوه‌ڕوانی هه‌واڵه ناخۆشه‌كه دان

یانه‌ی ریال مه‌درید راهێنانه‌كانی ئه‌مڕۆی نه‌كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بۆ كراوه و پێشبینی ده‌كرێت ژماره یاریزانه تووشبووه‌كانی ریال مه‌درید زیاتر بێت.
پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید پشكینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان كردووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌وه و له چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، چه‌ندان یاریزانی دیكه‌ی ریال مه‌درید تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوونه و تا ئه‌نجامه‌كانی پشكنینه‌كان نه‌گه‌ڕێته‌وه راهێنانه‌كان ده‌ست پێ ناكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ریال مه‌درید دوێنێ به فه‌رمی تووشبوونی لوكا مۆدریچ و مارسێلۆی به كۆرۆنا راگه‌یاند و تا 2 هه‌فته‌ی دیكه ناگه‌ڕێنه‌وه یاریكردن.
یانه‌ی ریال مه‌درید له لالیگای ئه‌م وه‌رزه له كۆی 17 یاریی، 13 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و ته‌نیا یه‌ك یاریی دۆڕاندووه و به كۆكردنه‌وه‌ی 42 خاڵ لوتكه‌ی خوله‌كه‌ی گرتووه و به جیاوازی 8 خاڵ له یانه‌ی سێڤییای پله‌ی دووه‌م دووره، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی كادێز ده‌كات كه پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی كۆرۆنا ئه‌م یارییه دوابخرێت.