رێگه‌ی هه‌ولێر – كه‌ركووك داخرا
هه‌ڵسانی لافاو گیانله‌ده‌ستدانی 8 هاووڵاتی و زیانێكی ماڵیی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه و به‌شێكی سه‌ره‌كی رێگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار و شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ولێر داخراون.

K24 – هه‌ولێر:
هه‌ڵسانی لافاو گیانله‌ده‌ستدانی 8 هاووڵاتی و زیانێكی ماڵیی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه و به‌شێكی سه‌ره‌كی رێگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار و شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ولێر داخراون.
په‌یامنێری كوردستان24، رایگه‌یاند، به هۆی هه‌ڵسانی لافاو رێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر – كه‌ركووك داخراوه.
هه‌ر به هۆی په‌ككه‌وتنی هاتووچۆ و داخرانی رێگه‌كانه‌وه، تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆلیجی ته‌كنیك كارگێڕی هه‌ولێر، كه بڕیار بوو ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌بچن دواخران بۆ سبه‌ی.
هاوكات به هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو له نزیك پڕۆژه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تری هه‌ولێر، كه تازه ته‌واو بووه، رێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر – شه‌قڵاوه، پیرمام داخرا.