لافاو 13.5 ملیار دۆلار زیان بە ئەمەریکا دەگەیەنێت
پێشبینی دەکرێت زیانەکان بۆ 16 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار بەرزبێتەوە
K24 - هەولێر
بە گوێرەی نوێترین توێژینەوە، بەهۆی زیانی لافاوەکان لە ساڵی داهاتوو، کۆمپانیاکانی ئەمەریکا بە قەبارەی 13 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار زیانیان بەر دەکەوێت.
بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە دامەزراوەی فێرست ستریت فاوندەیشن بڵاویکردووەتەوە، نزیکەی 730 هەزار فرۆشگە و نووسینگە و باڵەخانە لە ساڵی داهاتوو بەهۆی لافاوەوە دووچاری زیان دەبنەوە.
ئەو راپۆرتە ئاماژەی بەوەداوە، پێشبینی دەکەن قەبارەی زیانی لافاوەکان تاوەکو ساڵی 2052 بۆ 16 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار بەرزبێتەوە.
ماتیۆ ئیبی دامەزرێنەری فێرست ستریت فاوندەیشن دەڵێت، پێویستە کۆمپانیاکان ئامادەکاری بکەن و بەردەوام پێشبینی بۆ داهاتوو بکەن، پلانەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە کارەکانیان و لە زیانی گەورە خۆیان بپارێزن.