یانه‌ی دهۆك به‌ره‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خولی نایابی عێراق

له خولی پله‌یه‌كی عێراق، یانه‌ی دهۆك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی شكستی به یانه‌ی مه‌سافی جنووب هێنا و هه‌نگاوێكی دیكه له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خولی نایاب نزیك بووه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له گه‌ڕی ده‌یه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی عێراق، یانه‌ی دهۆك بووه میوانی یانه‌ی مه‌سافی جنووب، یارییه‌كه‌ش به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی نوێنه‌ره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هات، گۆڵه‌كانی یانه‌ی دهۆك له لایه‌ن (سامڕ محه‌مه‌د و ئیبراهیم غازی) تۆمار كران.
یانه‌ی دهۆك ئه‌م وه‌رزه له خولی پله‌یه‌كی عێراق 10 یاری كردووه، 7 بردنه‌وه، 2 به‌رامبه‌ربوون و یه‌ك دۆڕانی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 23 خاڵ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می گرتووه، ئه‌گه‌ر پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌م بكات، راسته‌وخۆ بۆ خولی نایابی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه.