ئه‌م یاریزانانه‌ی كه ڕیشێكی تایبه‌تیان له یۆرۆی 2016 هه‌یه

له پاڵه‌وانییه‌تییه‌تی یۆرۆی 2016 ئه‌مجاره، مۆدێلی سه‌یری هێشتنه‌وه‌ی ڕیش له لایه‌ن یاریزانه به‌شداربووه‌كانی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه هه‌ست پێده‌كرێت، جۆی لێدلی له هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز و سێرجیۆ رامۆس له ئیسپانیا سه‌رووی سه‌رنجڕاكێشترین مۆدێلی هێشتنه‌وه‌ی ڕیشیان گرتووه.
1ـ جۆی لێدلی، ناوه‌ڕاستكاری هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز، له ئێستاوه به‌هۆی ڕیشه تایبه‌ته‌كه‌ی سه‌رنجی میدیاكانی بۆخۆی ڕاكێشاوه.
2ـ سێرجیۆ رامۆس، له كۆتا یارییه‌كانی چامپیۆنز لیگی ئه‌م وه‌رزه، شێوازێكی تایبه‌تی له هێشتنه‌وه‌ی ڕیشی داناوه و به‌هه‌ندێ گۆڕانكارییه‌وه له یۆرۆی 2016 ده‌رده‌كه‌وێته‌وه.
3ـ ئارۆن گه‌نارسه‌ن، كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئایسله‌ندا، كه ئه‌ویش خاوه‌نی ریشێكی تایبه‌ته و به‌یه‌كێك له‌و یاریزانه به‌شداربووانه‌ی یۆرۆ داده‌نرێت كه به شێوازێكی سه‌یر ریشی هێشتۆته‌وه.
4ـ ئاردا توران، ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی بارسێلۆنا و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی توركیا، ماوه‌ی 2 ساڵه به ریشه جیاوازه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی تر بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی میدیا و خه‌ڵك.
5ـ جۆی ئالین، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ویڵز، ماوه‌یه‌كه له یانه‌ی لیڤه‌رپوول شێوازێكی تایبه‌تی قژ و ریشی داناوه، به ته‌واوه‌تی رووخساری خۆی به‌م ستایله تازه‌ی گۆڕیوه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)