وه‌زاره‌تی داد رێگه به فه‌رمانبه‌رانی نادات ده‌وام بكه‌ن ئه‌گه‌ر ڤاكسین وه‌رنه‌گرن
بڕیاره‌كه فه‌رمانبه‌رانی ته‌واوی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته دەگرێتەوە.. هه‌ر كه‌سێك ڤاكسین وه‌رنه‌گرێت به‌گوێره‌ی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت

K24- هه‌ولێر:
بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری لێژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا، وەزارەتی داد رێنمایی بۆ فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌ركردووه و بریاریداوه، هەر کەسێك ڤاکسین وەرنەگرێت، رێگەی پێ‌نادرێت دەوام بکات.
رێنماییەکانی وەزارەتی داد، فه‌رمانبه‌رانی هەموو ئەو فەرمانگانەش دەگرێتەوە، کە سەر بەو وەزارەتەن، بەپێی رێنماییه‌كان، ئەو کەسانەی ڤاکسین وه‌رناگرن، بە گوێرەی یاسای بەرزەفتکردنی کارمەندانی دەوڵەت، مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
رۆشنا كه فەرمانبەری دیوانی وەزارەتی دادە، تا ئێستا دەرفەتی بۆ نەرەخساوە ڤاکسین وه‌برگرێت، بەڵام وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێدا، لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی ئەو وادەیەی بۆ فەرمانبەران دیاریکراوە، بڕیاریدا ڤاکسین وەربگرێت.
بەشێك لە وەزارەتەکان رێنماییان بە فەرمانبەره‌كانیان داوە، کە پێویسته بەزووترین کات ڤاکسین وەربگرن، ئەگینا تووشی لێپێچینەوە دەبن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، لێژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا رایگەیاند، پێویستە تا 1ی1 ساڵی 2022 هەموو فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی ڤاکسین وەربگرن.
H.B