حهوتهمین سكاڵای ده‌ستدرێژی سێكسی له‌سه‌ر مێندی تۆمار كرا

حهوتهمین سكاڵای ده‌ستدرێژی سێكسی له‌سه‌ر بێنیامین مێندی تۆماركرا و به‌مه‌ش پێشبینی ده‌كرێت ته‌مه‌نی مانه‌وه‌ی له زیندان درێژتر بكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22 دێسێمبه‌ری 2021، كه‌سێكی دیكه به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی حهوتهمین سكاڵای له‌سه‌ر بێنیامین مێندی یاریزانی مانچێسته‌ر سیتی تۆماركرد.
تۆمه‌تی حه‌وته‌می بێنیامین مێندی كه ئێستا له به‌ندیخانه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانگی حه‌وتی ساڵی رابردوو كه ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر خانمێك.
بێنیامین مێندی به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر پێنج خانم له چه‌ند مانگی رابردووه‌وه له به‌ندیخانه راگیراوه و له‌م وه‌رزه هیچ یارییه‌كی بۆ مانچێسته‌ر سیتی ئه‌نجام نه‌داوه.
مێندی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له هاوینی 2017 له یانه‌ی مۆناكۆ به به‌های 57 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی مان سیتی گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی سیتیزن له كۆی 75 یاری، 2 گۆڵ و 12 ئاسیستی كرد.