موفتی سعوودییه: هاوڕه‌گه‌زبازی قێزه‌ونترین و خراپترین تاوانه
جیهان به گشتیی گیرۆده‌ی بانگه‌شه‌ی پووچه‌ڵ و درووشمی خراپه‌كارانه

K24 – هه‌ولێر:
موفتی گشتیی عه‌ره‌بستانی سعوودییه، "شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن عه‌بدوڵڵا بن محه‌ممه‌د ئالشێخ" رایگه‌یاند، "تاوانی هاوڕه‌گه‌زبازی له قێزه‌ونترین و خراپترینی تاوانه‌كانه".
موفتی سعوودییه ستایشی هه‌ڵوێستی "ریاز"ی كرد، له‌وه‌ی "تا ئێستا پارێزی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قه‌ی بڕیاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه، كه په‌یوه‌سته به ناسنامه و مه‌یلی سێكسییه‌وه و پێی وایه دژه به ناسنامه‌ی ئیسلامی".
گوتیشی: "جیهان به گشتیی گیرۆده‌ی بانگه‌شه‌ی پووچه‌ڵ و درووشمی خراپه‌كارانه و لادانه و ئامانج لێیان داماڵینی مرۆڤه له مرۆڤبوونی و هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خودا به مرۆڤی به‌خشیوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "خودا له قورئانی پیرۆزدا باسی له‌وه كردووه، كاتێك گه‌لی لوط ئه‌و ره‌فتاره‌یان كردووه، چۆن سزای داون و سزا و توڕه‌یی خۆی به‌سه‌ریاندا رشتووه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وتووه: "پێش گه‌لی لوط، خودا هیچ گه‌لێكی به‌و جۆره سزا نه‌داوه، هه‌موو جۆره سزایه‌كی بۆ ناردوون، له هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی وڵاته‌كه به سه‌ریاندا، به‌ردبارانكردنیان له ئاسمانه‌وه، ده‌رپه‌ڕاندنی چاویان و چه‌ندین سزای دیكه".
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی "سبق"ـی سعوودییه