فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له به‌غدا كه‌وته خواره‌وه
"هیچ زیانێك تۆمار نه‌كراوه"

K24 – هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان (درۆن) له نزیك ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقی له به‌غدا كه‌وته خواره‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له نزیك ناوچه‌ی (مه‌نسوور) له نزیك ده‌زگای هه‌وڵگری عێراقی له به‌غدا كه‌وته خواره‌وه. ده‌شڵێت: " هیچ زیانێكی گیانی له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا رانه‌گه‌یه‌ندراوه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا، ئه‌و فڕۆكه‌یه بۆ كاری چاودێری له‌و ناوچه‌یه‌دا سوڕاوه‌ته‌وه، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، فڕۆكه‌كه له نزیك (حارسییه) به‌ره‌و ناوچه‌ی (مه‌نسوور) جوڵه‌ی پێكراوه و بۆمبڕێژكراو نه‌كراوه.