له رێگه‌ى گرته و وێنه‌ى سێكسييه‌وه شه‌ڕى داعش ده‌كه‌ن
گرووپى هاككارى ناسراو به ئه‌نونيموس چه‌كێكى نوێيان له دژى داعش خستووه‌ته كار.
K24 – هه‌ولێر:
گرووپى هاككارى ناسراو به ئه‌نونيموس چه‌كێكى نوێيان له دژى داعش خستووه‌ته كار. ئه‌ويش هاككردنى پێگه‌كانى داعشه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر و بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى رووت و سێكسييه تێياندا.
به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌ى ميرۆر، پێگه هاككراوه‌كانى داعش له لايه‌ن ئه‌نونيموسه‌وه پڕ كراوون له وێنه‌ى سێكسى.
يه‌كێك له گرنگترين ئه‌و پێگانه‌ى داعش كه هاككراون پێگه‌ى كه‌ناڵى ئه‌عماقه كه سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى وێنه و گرته ڤيديۆييه‌كانى داعشه.
ئه‌نونيموس، تۆڕێكى نێوده‌وڵه‌تى چالاكانى پسپۆڕى بوارى هاككردنه و له ماوه‌ى رابردوودا به‌رپرسيارێتى خۆيان له هاككردنى چه‌ندين پێگه‌ى ئه‌ليكترۆنى كۆمپانيا و حكومه‌ته‌كان و چه‌ندين ماڵپه‌ڕى ئاينى راگه‌ياندووه.
له دواى هێرشه‌كانى سه‌ر پارس و كوژرانى 129 كه‌س له نۆڤه‌مبه‌رى 2015دا ئه‌و گرووپه هاككاره بڕياريانداوه شه‌ڕى ئه‌ليكترۆنى له دژى داعش به‌رپا بكه‌ن.