ئایا شه‌پۆلی ئۆمیكرۆن ئابووری ئه‌مه‌ریكا ده‌وه‌ستێنێت؟

K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تاكه به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی خه‌ڵك له‌نێو ماڵه‌كانیاندا له رۆژانی پشووی كریسمس و سه‌ری ساڵدا، ئیداره‌ی بایدن و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری تووشی دڵه‌ڕاوكێ كردووه.
ماسك ببه‌ستن چونكه رێنمایی نوێیه! دوو مه‌تر له دووری یه‌ك بوه‌ستن! دۆز (ژه‌م)ی سێیه‌م (پاڵپشتیكار) ی ڤاكسینه‌كه وه‌رگرن! جگه له‌م سێ رێگه‌یه هیچی تر له ئارادا نییه له ئه‌مه‌ریكا له‌كاتێكدا وادهرهكهوێت كه به‌شێوه‌یه‌كی تێروته‌واو جۆری گۆڕاوی ئۆمیكرۆن كۆنترۆڵی ئه‌مه‌ریكا بكات، به‌ڵام ئابوری‌ناسان پێیانوایه ناتوانێت بازاڕیان پێدابخات.
تا رۆژی 26ی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2021 كه رۆژانی كریسمیسه، باسی ترسناكی په‌تاكه رووننه‌كراوه‌ته‌وه ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێت د. ئه‌نتۆنی فاوچی گه‌وره راوێژكاری پزیشكانی كۆشكی سپی له چاوپێكه‌وتنێكی به‌رنامه‌ی(Thisweek))ی كه‌ناڵی abc ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه ترسناكی ئه‌م شه‌پۆله نوێیه كه‌متره، به‌ڵام داوای له ئیداره‌ی بایدن كرد كه پێویسته ئه‌وانه‌ی به فرۆكه گه‌شت ده‌كه‌ن، ڤاكسینه‌كه وه‌رگرن ئه‌وكاته رێگه‌ی گه‌شتیان پێبدرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش روون نییه ئه‌و رێگا‌و ئامرازانه چین كه خه‌ڵك بیانگرێته‌به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی په‌تاكه.
سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی (CDC) له‌نوێترین رێنماییدا داوا له خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌كات كه هه‌ر جۆره نیشانه‌یه‌كی كۆڤید-19 تان تێدا ده‌ركه‌وت به په‌له پشكنین بكه‌ن، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی داوا ده‌كات له شوێنه داخراوه‌كاندا ماسك ببه‌ستن.
ئه‌وه‌ی تێبینییه لای هاووڵاتیان رێنمایی به‌ستنی ماسك هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه هه‌ردوو ژه‌م (دۆز)ی ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه، ته‌نانه‌ت جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ش دۆزی سێیه‌م (پاڵپشتیكار) یان وه‌رگرتووه پێویسته ماسك ببه‌ستن، چونكه دوور نییه ڤایرۆسه‌كه ئه‌وانیش ببڕێت.
له رێنماییه‌كه‌ی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی (CDC)دا هاتووه پێویسته ئه‌وانه به خێرایی پشكنین بكه‌ن ئه‌گه‌ر لێكهوتیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێك كه نزیكیان بێت و تووشی ئۆمیكرۆن بوو بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه هه‌ر دوو ژه‌می ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه ئه‌گه‌ر لێكهوتیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی تووشی ئۆمیكرۆن بوون ئه‌وا پێویسته 5 تا 6 رۆژ بوه‌ستن ئه‌وكاته پشنین بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڤید -19 له جیهاندا، به‌پێی ئه‌و داتایه‌ی كه سه‌نته‌ری زانكۆی جۆنز هۆبكنز بۆ زانست و ئه‌ندازه‌ی سیستماتیكی بڵاویكردۆته‌وه زیاتر له 5 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س به ڤایرۆسه‌كه مردوون و 816 هه‌زار كه‌سیان له ئه‌مه‌ریكان.
ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی بایدن و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری له رۆژانی پشووی كریسمس و سه‌ری ساڵدا تووشی دڵه‌ڕاوكێ كردووه، بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تاكه‌یه به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی خه‌ڵك له‌نێو ماڵه‌كانیاندا، هه‌رچه‌نده كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكان ئێرلاین، دوێنێ 26 كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2021 به ئێن بی سی نیوز-ی راگه‌یاندووه كه ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شته‌كانی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه به‌هۆی ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیانه‌ی له‌لایه‌ن گهشتیارهكانییهوه كراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه تووشی په‌تای كۆرۆنای جۆری گۆڕاوی ئۆمیكرۆن بوون.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای ده‌لتا رایگه‌یاندووه كه 200 گه‌شتی له كۆی 3004 كه‌ش له رۆژانی كریسمس-دا هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، وێرای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای جێت بلو ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شته‌كانی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی كه له‌لایه‌ن سه‌رنشینه‌كانییه‌وه كراوه كه تووشی ئۆمیكرۆن بوون.
به‌پێچه‌وانه‌ی كه‌رتی فرۆكهوانییهوه، كه‌رتی گه‌شتیاریی و بازاڕ و رێستورانت و هۆتێل و فرۆشیاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و بێوێنه گه‌شه‌ی كردووه كه له‌ماوه‌ی 17 ساڵی رابردوودا به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه.

پسپۆرانی بواری ئابوری ده‌ڵێن كاریگەری ئۆمیكرۆن له‌سه‌ر ئابووری نییه له‌چاو ساڵی پار كه كۆڤید-19 كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو و بووه هۆی تێكشكاندنی ئابوری.
رۆبن برۆكس گه‌وره ئابوریناس له په‌یمانگای گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت: "گه‌شانه‌وه‌ی ئابوری ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی 3 مانگی رابردوود بێوێنهبووه".
تا رۆژی 26ی كانوونی یه‌كه‌م (دیسێمبه‌ری 2021) ته‌نیا 62% ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه، له‌كاتێكدا هه‌ڵكشانی تووشبووان له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا به‌هۆی شه‌پۆلی نوێی جۆری گۆڕاوی ئۆمیكرۆن به‌رزبۆته‌وه.
له‌نێو ئه‌و شوێنانه‌ش كه ئه‌و زیادكردنه به‌رچاو و له‌راده‌به‌ده‌ر ده‌ره‌كه‌وێت شاری نیویۆرك-ه كه ژماره‌ی پێوانه‌ی شكاندووه، به‌پێی داتای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ویلایه‌ته‌كه له رۆژانی كریسمیسدا 36 هه‌زار و 454 كه‌س تووشی په‌تاكه بوون، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م ژماره‌یه له رۆژی 26ی كانوونی یه‌كه‌م به‌رزبۆته‌وه بۆ 49 هه‌زار و 708 كه‌یس.