به وێنه.. فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ده‌بێته چاودێری هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بۆ رێگریكردن له قۆپی و غه‌شی خوێندكاران، حكوومه‌تی چین په‌نای بردووه‌ته به‌ر فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان.
نزیكه‌ی 9 ملیۆن خوێندكار به‌شداری له تاقیكردنه‌وه‌ی گاوكاوی سه‌رتاسه‌ری چین-دا ده‌كه‌ن، به‌هۆی گرانی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ش، خوێندكاران په‌نا ده‌به‌نه به‌ر چه‌ندین جۆری قۆپی، بۆ ئه‌وه‌ی نمره‌یه‌كی باش به‌ده‌ستبهێنن و هه‌لی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌ده‌ستبهێنن، یاخود بتوانن هه‌لێكی كار، له كه‌رتی گشتیدا وه‌ده‌ست بخه‌ن.
هه‌ر به‌هۆی گرانی تاقیكردنه‌وه‌كه، ساڵانه زیاتر له 3 ملیۆن خوێندكار ده‌كه‌ون و ناتوانن نمره‌ی پێویست به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌مه‌ش خوێندكارانی ناچار كردووه په‌نا بۆ به‌ر رێگه‌ی دیكه ببه‌ن، به‌تایبه‌تیش قۆپیه و غه‌ش، به‌ڵام ئێستا حكوومه‌تی چین بڕیاریداوه، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆ چاودێری هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه به‌كاربهێنێت.
هه‌رچه‌نده به‌هۆی زۆری ژماره‌ی خوێندكاران له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه، هیچ هۆڵێك نه‌ماوه به‌كاربهێنرێت، بۆیه حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته ناچاربووه، سوود له یاریگا و گۆڕه‌پان و ته‌نانه‌ت شه‌قام و دارستانه‌كانیش وه‌ربگرێت.
.jpg)
.png)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)