ئامارێکی مەترسیدار لە عێراق ئاشکرا دەکرێت

ئامارەکە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە

بەغدا - ئەرشیف
بەغدا - ئەرشیف

K24 – بەغدا

بەگوێرەی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رێژەی خۆکوشتن لە ئەمساڵدا گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەست پەیامنێری کوردستان24 کەوتووە "ئەمساڵ 772 حاڵەتی خۆکوشتن لە عێراق تۆمار کراوە"، کە بەراورد بە ساڵانی رابردوو ئامارەکە بە رێژەیەکی بەرچاو هەڵکشاوە.

هەر بەپێی ئەو ئامارەی لە بەغدا دەست پەیامنێرمان کەوتووە، ساڵی رابردوو 663 حاڵەتی خۆکوشتن لە عێراق تۆمار کراوە و ساڵانی پێشووتریش ئامارەکانی خۆکوشتن بەمشێوەیە بووە:.

ساڵی 2019 – 605 حاڵەتی خۆکوشتن

ساڵی 2018 – 530 حاڵەتی خۆکوشتن

ساڵی 2017 – 393 حاڵەتی خۆکوشتن

هاوکات بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی DTDC ئەمساڵ 804 حاڵەتی توندوتیژی دژ بە مناڵان لە عێراق تۆمارکراوە، هەروەها 15321 ئافرەتیش تووشی دەستدرێژی سێکسی بوونەتەوە.

لە ئامارەکانی ئەو رێکخراوەدا هاتووە، لە ماوەی ساڵێکدا 2259 بەساڵاچووی عێراق لەلایەن مناڵەکانیانەوە لە ماڵەوە دەرکراون.