یه‌كێتی زانایان ئاماری حاڵه‌ت و دۆسییه‌كانی ساڵی 2021ی خۆی بڵاوكرده‌وه
كار له‌سه‌ر سه‌دان فه‌توا و دۆسییه جیاواز كراوه

K24- هه‌ولێر:
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلام له كوردستان ئاماری حاڵه‌ت، دۆسییه، كاروچالاكی، كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی میرات و جیابوونه‌وه، فه‌توا و سمینار و كاره خێرخوازییه جیاوازه‌كانی په‌یوه‌ست به یه‌كێتییه‌كه‌یان له ماوه‌ی ساڵی 2021 بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ئاماری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلام له كوردستان:
بەپێی ئاماری فەرمی یەکێتی زانایان لە ساڵی 2021 دا:
-(1700) حاڵەتی جیابوونەوە -تەڵاق- لە لێژنەکانی فەتوای هەرێم روویداوە.
(584)- ئاشتەوایی-سوڵح- لەرێی یەکێتی زانایان کراوە.
(5590)- دۆسیەی جیا جیا لەبواری (کۆمەڵایەتی، مامەڵەو میرات و خێزانی) چارەکراون.
(435)- خول و سیمینار‌و بەشداری کۆنفرانس بەرێوە چووە.
(461)- مامۆستای ئایینی کۆمەکی کراون.
ئه‌م خشته‌ی خواره‌وه ئاماری گشتیی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانه له‌ماوه‌ی ساڵی 2021:

مەلا عبدالله شێرکاوەیی
بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان
2ی1ی2022