كه‌رتی نه‌وت و گازی به‌ریتانیا 120 هه‌لی كاری له‌ده‌ستداوه

K24 - ھەولێر
یه‌كێتی كۆمپانیاكانی نه‌وت و گازی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، ته‌نها له‌نێوان ساڵانی 2014 و 2016 به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه، كه‌رتی نه‌وت و گازی ئه‌و وڵاته نزیكه‌ی 120 هه‌لی كاركردنی له‌ده‌ستداوه.
یه‌كێتی كۆمپانیاكانی نه‌وت و گازی به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد کە، كێڵگه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت له ده‌ریای باكوور زیاتر له 450 هه‌زار ده‌رفه‌تی كاركردنی هه‌بوو پێش دابه‌زینی نرخی نه‌وت له ساڵی 2014، به‌ڵام ته‌نها له ساڵی 2015 زیاتر له 84 هه‌زار هه‌لی كاركردنی له‌ده‌ست داوه، ساڵی 2016 زیاتر له 40 هه‌زار ده‌رفه‌تی كاركردنی له‌ده‌ستداوه، چونكه كۆمپانیاكان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان خه‌رجییه‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه تا بتوانن له دۆخی هه‌رزانی نرخی نه‌وتیش قازانجه‌كانیان به‌رده‌وام بێت.