عێراق.. بنكه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا هێرشی كرایه‌سه‌ر
بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عێراق رایگه‌یاند، هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د، له پارێزگای ئه‌نبار، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه ده‌كرێت.
به‌رپرسێكی هاوپه‌یمانان به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند، دوو درۆنه بۆمبڕێژكراوه‌كه ئاراسته‌ی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی عێراقی كراوه، كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا چالاكی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌رپرسه‌كه‌ی هاوپه‌یمانان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (4ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) سیسته‌می به‌رگری بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د هه‌ردوو درۆنه بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ی پۆچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه و هێرشه‌كه شكستی هێناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ زیانێكیش درووست نه‌بووه.

هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د هاوكاته له‌گه‌ڵ دووه‌م رۆژی ساڵیادی كوژرانی قاسم و سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس.
دوێنێش بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی (فکتۆریا)ی هێزەکانی ئەمەریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، كه له‌سه‌ر درۆنه‌كان نووسرابوو "تۆڵه‌ی سه‌ركرده" و "تۆڵه‌ی سولیه‌مانی"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران.
لە (3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2020)، لە ئۆپەراسیۆنێکدا قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەلایەن ئەمەریکاوە لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کرانە ئامانج و کوژران.