تەنیا لە یەك رۆژدا ئێلۆن مهسك 30 ملیار دۆلار قازانجی کرد
سامانی ئێلۆن مهسك جارێکی دیکە بۆ سەرووی 300 ملیار دۆلار بەرزدەبێتەوە

K24 - ههولێر:
ئێلۆن مهسک، جارێکی دیکە پێگەکەی وەک دەوڵەمەندترین کەس لە جیهان تۆکمەتر دەکات، بە تایبەت دوای ئەوەی پشکەکانی کۆمپانیای تێسلا لە بەرزبوونەوە ئاستی پێوانەییان شکاند.
دوای ئەنجامی فرۆشی ئۆتۆمبێلی تێسلا، پشکەکانی کۆمپانیاکە بەرزبوونەوە، بەمەش سامانەکەی لە رۆژی دووشەممەدا بە بڕی 30.5 ملیار بۆ 300.8 ملیار دۆلار بەرزبووەوە.
پشکی کۆمپانیای تێسلا بە رێژەی سەدا 12.2 بۆ هەزار و 186.31 دۆلار بەرزبووەوە. بە درێژایی ساڵی رابردووش بە رێژەی سەدا 50 بەرزبووەتەوە، کە وایکرد بەهای بازاڕی کۆمپانیاکە بۆ سەرووی ترلیۆنێک دۆلار بەرزبێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئێلۆن مهسك خاوەنداری سەدا 18ـی پشکەکانی کۆمپانیا تێسلا دەکات و لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو بە بەهای 10 ملیار دۆلار پشكهكانی فرۆشت و خاوەندارییەکەی بۆ سەدا 10 دابەزاند.