یانه‌ی سه‌یدسادق پێنجه‌مین سه‌ركه‌وتنی له نێو یاریگه‌ی خۆی تۆمار كرد
له گه‌ڕی چوارده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، یانه‌ی هه‌ولێر دوای 49 رۆژ یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كه تۆمار كرد، یانه‌ی سه‌یدسادقیش پێنجه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه له نێو یاریگه‌ی خۆی تۆمار كرد، ئاراراتیش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی خاڵێكی له یانه‌ی دهۆك وه‌رگرت.
هه‌ولێر ـ هه‌ندرێن
یانه‌ی هه‌ولێر دوای 3 شكستی له‌سه‌ریه‌ك له خولی نایابی كوردستان گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ڕێڕه‌وی سه‌ركه‌وتنه‌كان و شكستی به یانه‌ی هه‌ندرێنی پێشه‌نگی خوله‌كه هێنا.
هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی دووه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی هه‌ندرێنی هاوشاری كرد، له نیوه‌ی یه‌كه‌م عه‌بدولقادر ئه‌یوب هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی هه‌ولێر لێدانێكی پێناڵتی له‌ده‌ستدا و یارییه‌كه له نیوه‌ی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
دواتر له نیوه‌ی دووه‌م، عه‌بدولڕه‌حمان هێرش یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و گۆڵی پێشكه‌وتنی له یارییه‌كه تۆمار كرد.
پاشان ناوبژیوان فیكه‌ی لێدانی پێناڵتی دووه‌می له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ولێر لێ دا، ئه‌مجاره‌یان تاڵیب ره‌قیب به‌ختی خۆی تاقی كرده‌وه و گۆڵی دووه‌می به‌رگزه‌رده‌كانی قه‌ڵاومناره‌ی تۆمار كرد.
به‌مه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر دوای 49 رۆژ یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنیان له خولی نایابی كوردستان تۆمار كرد كه ئه‌مه سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی ئه‌م یانه‌یه بوو له‌م وه‌رزه و به كۆكردنه‌وه‌ی 11 خاڵ له شوێنی خۆیان له پله‌ی چوارده‌یه‌م مایه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ندرێن تووشی دووه‌مین شكست بوو له‌م وه‌رزه، به‌ڵام به 27 خاڵ له پێشه‌نگی خولی نایابی كوردستان مایه‌وه.
سه‌یدسادق ـ ده‌ربه‌ندیخان
یانه‌ی سه‌یدسادق دوای دوو شكستی له‌سه‌ریه‌ك له خولی نایابی كوردستان به بردنه‌وه‌ی له ده‌ربه‌ندیخان هانده‌رانی ئاشت كرده‌وه.
یانه‌ی سه‌یدسادق له نێو یاریگه و له‌به‌رده‌م ئاپۆڕای هانده‌رانی میوانداریی ده‌ربه‌ندیخانی كرد، پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی نیوه‌ی یه‌كه‌م لێ بدات فه‌رمان عوسمان گۆڵی یه‌كه‌می سه‌یدسادقی تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ش به درێژایی ته‌واوی یارییه‌كه به‌و تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌یدسادق كۆتایی هات.
یانه‌ی سه‌یدسادق پێنجه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه له نێو یاریگه‌ی خۆی تۆمار كرد و هاوشانی هه‌ندرێن خاوه‌نی به‌رزترین رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنن له نێو یاریگه‌ی خۆیان. له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان تووشی پێنجه‌مین شكست بوو له‌م وه‌رزه.
دهۆك ـ ئارارات
یانه‌ی دهۆك دوای دوو شكستی له‌سه‌ریه‌ك له خولی نایابی كوردستان نه‌یتوانی هانده‌رانی ئاشت بكاته‌وه و له نێو یاریگه‌ی خۆی دوو خاڵی له‌ده‌ست دا و به‌بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ ئارارات به‌رامبه‌ربوون.