وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بڕیارێكی ده‌ركرد

به‌هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌م میوه‌یه‌ ئه‌م بڕیاره‌ درا

بازاڕی میوه‌فرۆشان له‌ هه‌ولێر، وێنه‌: كوردستان24
بازاڕی میوه‌فرۆشان له‌ هه‌ولێر، وێنه‌: كوردستان24

K24 – هه‌ولێر:

به‌ گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه‌، بڕیار درا به‌رهه‌می هه‌ناری هاورده‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی بهێنرێته‌ كوردستان.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌ رێگه‌ی ئه‌و نووسراوه‌ فه‌رمییه‌ كه‌ ئیمزای بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ له‌سه‌ره‌، رایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆکاری کەمبوونەوەی بەرهەمی میوەی هەنار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و راگرتنی هاوسەنگی نرخی هەنار، بڕیار بە هەڵگرتنی قەدەغە و رێگەپێدان بە بەرهەمی (هەنار)ـی هاوردە لە دەرەوەی وڵات درا.

به‌ گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌ 3ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022 ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ
ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ
Fly Erbil Advertisment