یانه‌ی نه‌ورۆز كاره‌یای به‌غدای كوژانده‌وه

یانه‌ی نه‌ورۆز شكستی به یانه‌ی كاره‌با هێنا و چواره‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق تۆمار كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 6 جه‌نیوه‌ری 2022، له گه‌ڕی حه‌ڤده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراق، له یاریگه‌ی مه‌لعه‌به‌كه له سلێمانی یانه‌ی نه‌ورۆز میوانداریی یانه‌ی كاره‌بای شاری به‌غدای كرد.
له نیوه‌ی یه‌كه‌م یانه‌ی نه‌ورۆز به گۆڵێكی ئیبراهیم محه‌مه‌د پێشكه‌وت، له نیوه‌ی دووه‌م هه‌مان یاریزان به ئاسیستێكی ناوازه‌ی ئاسۆ رۆسته‌م گۆڵی دووه‌می نه‌ورۆزی تۆمار كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، كاره‌با جیاوازییه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه و گۆڵێكی تۆمار كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی له شكست رزگاری بێت و یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به نوێنه‌ره كورده‌كه‌ی یانه‌ی سلێمانی دۆڕاند.
به‌م ئه‌نجامه یانه‌ی نه‌ورۆز تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی جامی عێراقی له یانه‌ی كاره‌با كرده‌وه، كاتێك له قۆناخی 16 له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه پێش مانگێك له‌مه‌وبه‌ر كاتێك كاره‌با له نێو یاریگه‌ی نه‌ورۆز به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
یانه‌ی نه‌ورۆز ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی عێراق له كۆی 17 یاری، 4 بردنه‌وه، 4 به‌رامبه‌ربوون و 9 شكستی هه‌یه و 5 گۆڵی كردووه و 21 گۆڵی لێكراوه و به كۆكردنه‌وه‌ی 16 خاڵ هه‌نگاوێك له ناوچه‌ی سووری دابه‌زین دووركه‌وته‌وه و بۆ خانه‌ی شازده‌یه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه سه‌ركه‌وت.
یانه‌ی نه‌ورۆز رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له دێربی كوردستان رووبه‌ڕووی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته‌وه كه هه‌ردوو یانه له‌م هه‌فته‌یه براوه بوونه.
