فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران زانیاری نوێی له كه‌سوكاری په‌نابه‌ران ده‌وێت
هاوكاری بێ سه‌ر و شوێن و كه‌سوكاری مردووه‌كان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
لقی كوردستانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی، له بانگه‌وازێكدا داوا له كه‌سوكاری ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌كات كه كۆچیان كردووه بۆ ئه‌وروپا و له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوون،بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هاوكاریی ئه‌وانه و كارئاسانی بۆ گێڕانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و په‌نابه‌رانه بكه‌ن كه گیانیان له ده‌ست داوه،په‌یوه‌ندی به نوسینگه و خۆبه‌خشه‌كانی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانه‌وه بكه‌ن تا بتوانن هاوكاریی په‌نابه‌ران و كه‌سوكاریان بكه‌ن.
ده‌قی بانگه‌وازه‌كه...
بانگەوازێك بۆ ئەو هاووڵاتیانەی کە کەسوکاریان بەمەبەستی پەنابەری ڕوویان لە ئەوروپا کردووە!
فیدراسیۆنی پەنابەران بەمەبەستی نوێکردنەوە و بەدواداچوون بۆ کەیسی ئەو پەنابەرانەی کە وونبوون یان لە زیندانەکانی ووڵاتانی ئەوروپا دەستبەسەرکراون، بە مەبەستی دۆزینەوە و هاوکاریکردن و ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان و گێڕانەوەی تەرمی ئەو پەنابەرانەی کە گیانیان لەدەستداوە.
وەک هەموو لایەک ئاگادارن لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، فیدراسیۆنی پەنابەران وه‌ک ته‌نها ڕێکخراوی داکۆکیکار له‌ژیانی پەنابەران و کیشەکانیان، بەپشتیوانی ریكخراوە پەنابەریهکان و کۆروکۆمەڵی ئینسانی لەسەراسەری ئەوروپا و لە کوردستاندا توانیویه‌تی نوێنه‌رایه‌تی ده‌نگی ئه‌وان و خواسته‌کانیان بکات و له‌م پێناوه‌شدا لەهەوڵەکانیدا بەردەوام بووە و سەدان پەنابەر لە ئاکامی کاری خۆبەخشانەی هەڵسوڕاوانی فیدراسیۆنی پەنابەراندا مافی پەنابەرێتییان وەرگرتوە یان لە زیندانەکاندا ئازادکراون و هاوکاریان کراوە بۆ گەڕانەوەیان بۆسەر ژیانی ئاسایی خۆیان.
بۆیە داواتان لیده‌که‌ین وەک هەمیشە ئەو خێزانانەی کەسیان بە هەر هۆیەکەوە بیت لە زیندانن یان لە گرتووخانەکاندا دەستبەسەرکراون، یان کەسیان بی سەروشۆینە یاخود بەهۆی کەمدەرامەتیەوە نەتوانراوە تەرمی ڕۆلەکانیان بهێننەوە بۆ کوردستان، لە زووترین کاتدا پەیوەندی بە نوسینگەکانی فیدراسیۆن و هەڵسوراوانی فیدراسیۆنەوە بکەن لەدەرەوە وەیان لە ناوخۆی کوردستان.
بۆپەیوەندیکردن بە هەڵسوڕاوانی فیدراسیۆنەوە لەم ووڵاتانە پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەی خوارەوە:
لە کوردستان دەتوانن لەرێگای ژمارە تەلەفۆنی 07501730707 ئاری جلال یان 07703547799 ئارام قاسم ، 07509308026 گۆران ابراهیم پەیوەندی بکەن بە فیدراسیۆنەوە یان ئەوانەی لە سلێمانی و دەوروبەری دەژین دەتوانن سەردانی نوسینگەی لقی کوردستانی فیدراسیۆن بکەن لە گەڕەکی عەقاری. یان بە ئیمیلی([email protected] (
یۆنان – شێخ حسێن (00306932798375)
تورکیا- ڕۆژ عەزیز ( 00905353877421 (
بەریتانیا - ئاسۆ گۆران (00447895636633 – دەشتی جمال ( 00447856032991 )
سویسرا – ئەحمد علی ( 0041788532004 (
فینلاند – ڕێبوار عارف ( 00358403278125(
ئەڵمانیا – بەکر حەمەد ( 00491725799170 (
کەنەدا – جەلال سەعید ( 0015198411816 (
تا بەدواداچوون وهاوکاری پێویست بکرێن بۆ وەلامدانەوە بە کیشەکانیان
فیدراسیۆنی پەنابەران پێویستی بەم زانیاریانەی خوارەوە هەیە سەبارەت بە وونبوو/بێسەروشوێن

لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی