به فه‌رمی پاریس به‌یاننامه‌یه‌كی له باره‌ی مێسی بڵاوكرده‌وه

لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانحێرمان بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی یانه‌كه‌ی له خولی فه‌ره‌نسا به‌رامبه‌ر لیۆن دوورخرایه‌وه و یانه‌كه‌شی به‌یاننامه‌یه‌كی له باره‌ی مێسی بڵاوكرده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 8 جه‌نیوه‌ری 2022 یانه‌ی پاریس سانجێرمان له باره‌ی دوورخرانه‌وه‌ی مێسی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مێسی له‌ژێر چاودێری پزیشكی دایه.
پاریس له به‌یاننامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: مێسی به‌رامبه‌ر لیۆن یاری ناكات و له ئێستادا پزیشكه‌كان سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن توانای جه‌سته‌یی مێسی زیاتر به‌رز بكه‌نه‌وه و بۆ یارییه‌كانی داهاتوو ئاماده‌ی بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ماوریزیۆ پۆچیتینیۆ راهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له باره‌ی یارینه‌كردنی مێسی، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه مێسی گرفتێكی بچووكی پزیشكی هه‌یه.
پۆچیتینیۆ گوتیشی: ناتوانم له‌وه زیاتر له باره‌ی مێسی قسه بكه‌م، ئێستا لیۆ له‌ژێر چاودێری پزیشكه‌كان دایه.
له گه‌ڕی 20ـه‌می خولی پله‌یه‌كی فه‌ره‌نسا، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و، یانه‌ی پاریس سانجێرمان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته میوانی یانه‌ی لیۆن.