به‌هۆی خۆپیشاندانه‌وه کازاخستان سه‌دان ملیۆن دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه
400 ئۆتۆمبێل تێکشكێنراون و پاره‌یه‌كی زۆریش له بانكه‌كان دزراون

K24 - هه‌ولێر:
یێرلان توگومباییڤ، وەزیر ناوخۆی کازاخستان رایگەیاند، بەهۆی گێرەشێوێنی، زیاتر لە 100 ناوەندی بازرگانی و بانکی گەورە زیانیان بەرکەوتووە و زیانە بەراییەکان بە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێن.
وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە دەڵێت، بەهۆی کاری تێکدەرانە و گێرەشێوێنییەوە زیاتر لە 400 ئۆتۆمبێل تێکشكێنراون و 346 دەستەی کاروباری ناوخۆش زیانیان بەرکەوتووە، هەروەها نزیکەی 87 ملیار تەنگ کە دەکاتە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار لە زیاتر لە 100 ناوەندی بازرگانی و بانکی گەورە دزراوە.
ئەو وەزیرەی کازاخستان ئاماژە بەوەدەدات، 125 پەڕاوی لێکۆڵینەوە بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر بەرپرسانی حکومەت و گێرەشێوێنی کوشتن کراوەتەوە، جگە لە تۆمەتەکانی دزی و بە تاڵانبردن.
ژووری نیشتمانی بازرگانی و پیاوانی کار لە کازاخستان بڵاویانکردووەتەوە، کۆی زیانەکانی بۆ سەر فرۆشگاکان لە نێو کازاخستان کە رووبەڕووی دزی و بە تاڵانبردن بووەتەوە، بە نزیکەی 212 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.
خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی به‌هۆی گرانی نرخی سووته‌مه‌نی له (1ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022)ـه‌وه ده‌ستیپێكرد و چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام بوو، دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی كازاخستان نه‌یانتوانیوه خۆپیشاندانه‌كه كۆنتۆڕڵ بكه‌ن، گێره‌شێوینی و به‌تاڵانبردن ده‌ستی پێكرد، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند، تا ئێستا 5100 كه‌س به تۆمه‌تی گێره‌شێوینی و به‌تاڵانبردن ده‌ستگیركراون.