پارتی و یەكێتی گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێك دەكەن
كوردستان24 تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە ئاشكرا دەكات
K24 - ھەولێر
رزگار عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە (کوردستان24)ی راگەیاند: "سبەی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستانو چارەسەرکردنی کێشەکانیان بكرێت، بە گوێرەی زانیاریەکانی (کوردستان24) لەو کۆبوونەوەیە شاندەکەی یەکێتی روونکردنەوە لەسەر رێکەوتنەکەی گۆران و یەکێتی دەدەنە پارتی.
سەرچاوەیەكی باڵا لە پارتی دیموكراتی كوردستان بە (كوردستان24)ی گوت: "لە كۆبوونەوەیسبەی چەند تەورێك گفتوگۆیان لەبارە دەكرێت وەك پەیوەندی نێوان ھەردوو حزب، پێكھێنانی شاندێكی دانووساندكار لەگەڵ بەغدا ھەروەھا پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم و رێككەوتنی نێوان یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان".
پێشتر سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بە (کوردستان24) راگەیاندبوو، کۆبوونەکەیان لەگەڵ پارتی گفتوگۆ لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم و چارەسەکردنی کێشەی دارایی و پێداچوونەوە بە پەیوەندیەکانی هەولێر و بەغدا دەکەن.
ئەندامانی شاندی یەکێتی پێکدێن لە کۆسرەت رەسوڵ عەلی، مەلا بەختیار، رزگار عەلی ، عەدنان موفتی، قادر حەمە جان، عومەر فەتاح، بەڵام تا ئێستە ئەندامانی شاندەکەی پارتی دیار نین.