هه‌ندرێن بووه پاڵه‌وانی قۆناخی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان
له دوایین گه‌ڕی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان گۆڵبارانی یانه‌ی شێروانه‌ی كرد، یانه‌ی هه‌ندرێنیش بووه پاڵه‌وانی قۆناخی یه‌كه‌می خوله‌كه.
ده‌ربه‌ندیخان ـ شێروانه
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له نێو یاریگه و به‌رده‌م هانده‌رانی میوانداریی یانه‌ی شێروانه‌ی دراوسێی كرد، ده‌ربه‌ندییه‌كان هه‌ر زوو له خوله‌كی 9ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه له رێگه‌ی هه‌ڵۆ یاسین شریتی گۆڵه‌كانی یارییه‌كه‌یان بڕی و گۆڵی پێشكه‌وتنیان تۆمار كرد، نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌و تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
دواتر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی نیوه‌ی دووه‌م، ئه‌مجاره‌یان له خوله‌كی 50 دهربهندییهكهیان له رێگه‌ی حسێن عه‌لی به ئاسیستی شێركۆ جه‌بار گۆڵی دووه‌میان تۆمار كرد و ئه‌نجامه‌كه‌یان له‌سه‌ر شێروانه دوو هێنده لێ‌كرد.
بورهان قادر یاریزانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان گۆڵی سێیه‌می له خوله‌كی 57 له دژی شێروانه تۆمار كرد، هه‌مان یاریزان له خوله‌كی 62 گۆڵی چواره‌میشی تۆمار كرد و به ته‌واوه‌تی شێروانه‌ی له بێهیوا كرد و یارییه‌كه به ئه‌نجامی 4 گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ربه‌ندیخان كۆتایی هات.
ئه‌م یارییه چواره‌مین سه‌ركه‌وتنی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بوو له نێو یاریگه‌ی خۆی، به جۆرێك ده‌ربه‌ندییه‌كان له كۆی 24 خاڵی نێو یاریگه‌ی خۆیان 14 خاڵیان به‌ده‌ستهێناوه. له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی شێروانه ئه‌م وه‌رزه هیچ یارییه‌كی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی نه‌بردووه‌ته‌وه و ئه‌مه چواره‌مین شكستی ئه‌م وه‌رزه‌ی شێروانه بوو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی.
هه‌ندرێن ـ زاخۆ
یانه‌ی هه‌ندرێن تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به‌رامبه‌ر هه‌ولێر، له یانه‌ی زاخۆی كرده‌وه.
هه‌ندرێن له دوایین گه‌ڕی خولی نایابی كوردستان میوانداریی یانه‌ی زاخۆی كرد، یارییه‌كه له نیوه‌ی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
پاشان له نیوه‌ی دووه‌م هه‌ندرێن به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و به ئاسیستێكی هێمن نازم، له خوله‌كی 78 ئیسماعیل خدر گۆڵی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش شه‌شه‌مین سه‌ركه‌وتنی ئه‌م وه‌رزه‌ی هه‌ندرێن بوو له نێو یاریگه‌ی خۆی، به‌مه‌ش یانه‌ی هه‌ندرێن تاكه یانه‌یه له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه زۆرترین سه‌ركه‌وتنی له نێو یاریگه‌ی خۆی تۆمار كردووه و رێگه‌ی نه‌داوه هیچ گۆڵێكیشی له نێو یاریگه‌ی خۆی لێ بكرێت.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زاخۆ تووشی حهوتهمین شكست بوو له‌م وه‌رزه، زاخۆ به 13 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی سێزده‌یه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه، هه‌ندرێنیش ژماره‌ی خاڵه‌كانی له پێشه‌نگی خوله‌كه گه‌یانده 30 خاڵ و بووه پاڵه‌وانی قۆناخی یه‌كه‌می خوله‌كه.
ئارارات ـ سه‌یدسادق
یانه‌ی سه‌یدسادق بۆ رووبه‌ربوونه‌وه‌ی ئارارات به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانی پیرمام سه‌ركه‌وت، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
ئارارات له ده‌ستپێكی نیوه‌ی یه‌كه‌م له رێگه‌ی جێگر عه‌زیز گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
دواتر له نیوه‌ی دووه‌م، پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، سه‌یدسادق ئه‌نجامه‌كه‌یان یه‌كسان كرده‌وه و به خاڵێك به‌ره‌و شاره‌زوور گه‌ڕانه‌وه، ئه‌مه‌ش چواره‌مین به‌رامبه‌ربوونی یانه‌ی سه‌یدسادق بوو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان، هیچ یارییه‌كیشیان له دووری هانده‌رانی خۆیان نه‌بردووه‌ته‌وه و هه‌ر پێنج سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌یان له نێو یاریگه‌ی خۆیان بووه.
چه‌مچه‌ماڵ ـ دهۆك
یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له نێو یاریگه و له‌به‌رده‌م ئاپۆڕای هانده‌رانیان میوانداریی یانه‌ی دهۆكیان كرد، یارییه‌كه‌ش به درێژایی 90 خوله‌كی یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌مه‌ش یانه‌ی دهۆك چواره‌مین هه‌فته‌یه له‌سه‌ریه‌ك ناتوانێت هیچ سه‌ركه‌وتنێك له خولی نایابی كوردستان تۆمار بكات.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ حهوتهمین یارییه له خولی نایابی كوردستان به‌رامبه‌ر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌ی یه‌كسانبوونه له خوله‌كه.