چاڤی یاریزانێكی ریال مه‌دریدی رازیكردووه‌ بێته‌ بارسێلۆنا

چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری نوێی بارسێلۆنا. یاریگه‌ی كامپ نوو. مه‌راسیمی ناساندنی، 8 نۆڤێمبه‌ری 2021 - فۆتۆ: AFP
چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری نوێی بارسێلۆنا. یاریگه‌ی كامپ نوو. مه‌راسیمی ناساندنی، 8 نۆڤێمبه‌ری 2021 - فۆتۆ: AFP

بارسێلۆنا لەگەڵ ئیسکۆ گەیشتووەتە رێککەوتنی سەرەتایی بۆ ئەوەی لە کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە ریزەکانی یانە کەتەلۆنییەکە بکات.

بەپێی بەرنامەی ئێلچێرینگیتۆی ئیسپانی چاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنا پەیوەندی بە ئیسکۆی ناوەڕاستکاری ریال مەدرید کردووە بۆ پەیوەندیکردنی یاریزانە ئیسپانیەکە بە ریزەکانی بارسێلۆنا لە وەرزی داهاتوو.

سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە بارسا گەیشتووەتە رێککەوتنی سەرەتایی و بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئیسکۆ لە وەرزی داهاتوو یاریی بۆ بارسێلۆنا دەکات، بەتایبەت لە کاتێکدا کە ئەم یاریزانە لە پلانەکانی کارلۆ ئانچیلۆتی نییە و تا ئێستاش گرێبەستەکەی لەگەڵ مێرەنگی نوێ نەکردووەتەوە.

پێشتریش چەند سەرچاوەیەک ئاماژەیان بەوە دابوو کارگێری ریال مەدرید سوورە لەسەر دەستبەرداربوون لە ئیسکۆ لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە یاخود ئەو کاتەی گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و بە سەربەستی لە یانەکە دەڕوات.

ئیسكۆی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له‌ یانه‌ی ڤالێنسیا پێگه‌یشتووه‌، دواتر روویكرده‌ یانه‌ی مالاگا و له‌ 2013 به‌ باشترین یاریزانی لاوی جیهان دیاریكرا، له‌ هه‌مان ساڵ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ریال مه‌درید كرد، له‌ ماوه‌ی ئه‌و 8 ساڵه‌ی له‌ یانه‌ی ریال مه‌درید یاری ده‌كات به‌شداریی 346 یاری و 52 گۆڵ و 56 ئاسیستی كردووه‌ و 4 نازناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.

ئیسكۆ یاریزانی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ سارای كچه‌ هاوڕێی
ئیسكۆ یاریزانی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ سارای كچه‌ هاوڕێی