زاخۆ به گۆڵێكی كوشنده‌ی به‌رگریكاره به‌رازیلییه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد

له خولی نایابی تۆپی پێی عێراق، یانه‌ی زاخۆ له خوله‌كه‌كانی كۆتایی به گۆڵێكی كوشنده سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له گه‌ڕی هه‌ژده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراق، یانه‌ی زاخۆ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی یانه‌ی سامه‌را، یارییه‌كه له نیوه‌ی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
دواتر له كۆتاییه‌كانی نیوه‌ی دووه‌م، به دیاریكراوی له خوله‌كی 86 بڕۆنۆ ئۆلیڤێرای به‌رگریكاری به‌رازیلی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و گۆڵی سه‌ركه‌وتنی بۆ یانه‌ی زاخۆ تۆمار كرد.
یانه‌ی زاخۆ ئه‌م وه‌رزه 7 سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه، كه تێیدا چوار بردنه‌وه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان بووه و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو یاریگه‌ی خۆی و میوانداریی یانه‌ی نه‌فتی میسان ده‌كات.
یانه‌ی زاخۆ له خولی نایابی عێراقی ئه‌م وه‌رزه له كۆی 18 یاری، 7 بردنه‌وه، 8 به‌رامبه‌ربوون و 3 شكستی هه‌یه، 18 گۆڵی كردووه و 11 گۆڵی لێكراوه و به 29 خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت.