شاندى یه‌كێتی بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت
K24 - هه‌ولێر:
گۆڕانكاری به‌سه‌ر شاندی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا دێت كه بڕیاره سبه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، ئه‌رسه‌لان بایز، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌و شانده‌ی یه‌كێتیدا كه بڕیاره سبه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌ب سیاسی پارتی كۆببێته‌وه و به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی تایبه‌ت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، هه‌رچه‌نده ئه‌رسه‌لان بایز، به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌كات، به‌ڵام هێشتا له رێككه‌وتنی نێوان حزبه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رازی نییه و تێبینی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی هه‌یه.
رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان، ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆری ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی لێكه‌وته‌وه، ئه‌رسه‌لان بایزیش یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی تێبینی له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه هه‌بوو.
پێشتر سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بە (کوردستان24) راگەیاندبوو، کۆبوونەکەیان لەگەڵ پارتی گفتوگۆ لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم و چارەسەکردنی کێشەی دارایی و پێداچوونەوە بە پەیوەندیەکانی هەولێر و بەغدا دەکەن.
پێشتر وا راگه‌یه‌ندرابوو، كه ئەندامانی شاندی یەکێتی پێکدێن لە هه‌ریه‌ك له کۆسرەت رەسوڵ عەلی، مەلا بەختیار، رزگار عەلی ، عەدنان موفتی، قادر حەمە جان، عومەر فەتاح, به‌ڵام ئێستا ئه‌رسه‌لان بایز، ئه‌ندامی ئه‌و شانده ده‌بێت.
تا ئێستاش ناوی ئه‌ندامای شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.