كۆتینیۆ هۆكاری پهیوهندیكردنی به یانهی ئاستۆن ڤیلا ئاشكرا كرد

فیلیپ کۆتینیۆ بە فەرمی لە لیستی یانەی ئاستۆن ڤیلا تۆمار کرا و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە واژۆ کرد، له یهكهمین لێدوانی دا گوتی: لهبهر خاتری جیرارد ئهو یانهیهم ههڵبژاردووه و له مێژه جیرارد دهناسم.
ئاستۆن ڤیلا هەینی رابردوو رایگەیاند لەگەڵ کۆتینیۆ گەیشتنە رێککەوتن و ئەم یاریزانە لە بارسێلۆناوە روو لە یانەکەیان دەکات و تا کۆتایی وەرز یارییان بۆ دەکات.
ئێوارەی سێشەممەش یاریزانە 29 ساڵانەکە گەیشتە شاری بێرمینگهام و گریبەستەکەی لەگەڵ یانە نوێیەکەی واژۆ کرد.
کۆتینیۆ لە پرێمەرلیگ درێسی ژامرە 23 دەپۆشێت کە پێشتر بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە لیڤارپوول یاریی کردووە.
یەکەمین یاریشی لە شەممەی داهاتوو بەرامبەر مانچێستەر یونایتد دەبێت، له یهكهمین چاوپێكهوتنی میدیایی وهكو یاریزانی نوێی یانهی ئاستۆن ڤیلا كۆتینیۆ گوتی: ههستێکی خۆشم هەیە بە پەیوەندیکردن بە ئاستۆن ڤیلا، لەگەڵ ستیڤن جیراردی راهێنەر زۆر گفتووگۆمان کردووە و پلانەکان و خەونەکانی یانەکەی بۆ باس کردووم، دڵخۆشم کە دەبمە بەشێک لەم یانەیە.
كۆتینیۆ گوتیشی: من لەمێژە جیرارد دەناسم، زۆر کارم لەگەڵ کردووە و زۆر شتی لێوە فێر بووم، من زۆر سەرسامم بە ستیڤن جیرارد، هەموو توانایەکم بەکاردەهێنم لەگەڵ تیپەکەم، هیوادارم بتوانین کاری باش بکەین.
كۆتینیۆ دهشڵێت: لە یەکەمین کۆبوونەوە لەگەڵ جیرارد من باسم کرد کە دەمەوێت لەم یانەیە یاریی بکەم، دەمەوێت هەرچی زووە هاندەران ببینم و باشترین ئاست پێشکەش بکەم، من لێرەم بۆ ئەوەی هاورکاری ئاستۆن ڤیلا بم، بەڵام پێموایە لە ناوچەی ژمارە 10 باشترم، چونکە لەم شوێنە سەربەستترم، بەڵام لە کۆتاییدا راهێنەر بڕیار لەسەر شوێنی یاریکردنم دەدات.