کیم کارداشیان بە تاوانی فێڵکردن تاوانبار دەکرێت

"رێکلام بۆ دراوە ئەلیکترۆنییەکان دەکات"

کیم کارداشیان
کیم کارداشیان

K24 - هەولێر:

ئاژانسی بلوومبێرگ ئاشکرای کرد، داوایەکی یاسایی لە دژی کیم کارداشیان و فلۆید مایۆیزەر پاڵەوانی زۆرانبازی پێشوو تۆمارکراوە، کە بە فریودان و فێڵکردنی بە دراوی ئەلیکترۆنی تۆمەتبارکراون.

سکاڵاکە پەیوەستە بە دراوی ئەلیکترۆنی ئیثریۆم ماکس، کە لە داوا یاساییەکەدا هاتووە، ئەو دوو ئەستێرەیە بڕێک پارەیان بۆ رێکلام کردنی ئەو جۆرە دراوە ئەلیکترۆنییە وەرگرتووە، بەهۆی رێکلامەکانیشەوە چەند وەبەرهێنەرێک روویان لە وەبەرهێنانی ئەو دراوە کردووە قەبارەیەکی زۆری پارەیان خەرجکردووە، بەڵام زیانمەندبوونە.

ساڵی رابردووش، دەستەی رێکخستنی بەریتانیا، کیم کارداشیانی تۆمەتبارکرد بەوەی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کە ملیۆنان فۆڵۆوەرزی هەیە، رێکلام بۆ دراوە ئەلیکترۆنییەکان دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، شارەزایان و دامەزراوە داراییەکان و بانکە ناوەندییەکان هۆشداری لە بەکارهێنانی دراوە ئەلیکترۆنییەکان دەدەن، و ئاماژە بە مەترسی و مایەپووچبوونی دەدەن چونکە لە لایەن دامەزراوەیەکی فەرمییەوە دەرناکرێن.

Fly Erbil Advertisment