میسان.. هێرش دەکرێتە سەر کاروانی کۆمپانیای سینۆپیکی چینی
"کۆمپانیای سینۆپیک لە ساڵی 2013ـەوە لە ناوچەکە کاردەکات"

K24 - هەولێر:
بە گوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس، تەقە لە دوو ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای نەوتی سینۆپیک لە عێراق کراوە و بەهۆیەوە دوو پاسەوانی کۆمپانیاکە برینداربوونە، کە بە رەگەز سوودانی بوونە.
لە راپۆرتەکەی فرانس پرێسدا هاتووە، هێرشەکە لە قەزای ماجەری گەورە لە پارێزگای میسان روویداوە.
سەرچاوەیەک کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بە فرانس پرێسی راگەیاندووە، هێرشەکە بە چەکی کلاشنیکۆف ئەنجامدراوە و دوو ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای سینۆپێک بە ئامانجکراون، کە بەهۆیەوە دوو پاسەوان بریندار بوونە. لە هەمان کاتدا چەند کارمەندێکی چینیش لەگەڵ کاروانەکە بوونە بەڵام زیانیان بەرنەکەوتووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، کۆمپانیای سینۆپیک لە ساڵی 2013ـەوە لە ناوچەکە کاردەکات.