ئه‌مڕۆ پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه
باسی ڕیفراندۆم و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی ئه‌مڕۆی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دا، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان بكرێت، بە گوێرەی زانیاریەکانی (کوردستان24) لەو کۆبوونەوەیە شاندەکەی یەکێتی روونکردنەوە لەسەر رێکەوتنەکەی گۆران و یەکێتی دەدەنە پارتی.
سەرچاوەیەكی باڵا لە پارتی دیموكراتی كوردستان بە (كوردستان24)ی گوت: "لە چەند تەورێك گفتوگۆیان لەبارە دەكرێت وەك پەیوەندی نێوان ھەردوو حزب، پێكھێنانی شاندێكی دانووساندكار لەگەڵ بەغدا ھەروەھا پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم و رێككەوتنی نێوان یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان".
له‌وباره‌یه‌وه سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بە (کوردستان24) راگەیاندبوو، له کۆبوونەکەیان لەگەڵ پارتی گفتوگۆ لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم و چارەسەکردنی کێشەی دارایی و پێداچوونەوە بە پەیوەندیەکانی هەولێر و بەغدا دەکەن.
پێشتر وا راگه‌یه‌ندرابوو، كه ئەندامانی شاندی یەکێتی پێکدێن لە هه‌ریه‌ك له کۆسرەت رەسوڵ عەلی، مەلا بەختیار، رزگار عەلی ، عەدنان موفتی، قادر حەمە جان، عومەر فەتاح,به‌ڵام باس له به‌شداری ئه‌رسه‌لان باییز له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا نه‌كرابوو.
كوردستان 24،له‌وباره‌یه‌وه زانیاری هه‌بوو كه ئه‌رسه‌لان بایز، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌و شانده‌ی یه‌كێتی كه بڕیاره ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆببێته‌وه و به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی تایبه‌ت به كوردستان 24ی راگه‌یاند, ئه‌رسه‌لان بایز، به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌كات، به‌ڵام هێشتا له رێككه‌وتنی نێوان حزبه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رازی نییه و تێبینی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی هه‌یه.
رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان، ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆری ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی لێكهوتهوه، ئه‌رسه‌لان بایزیش یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی تێبینی له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه هه‌بوو.
تا ئێستاش ناوی ئه‌ندامای شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.