به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی ته‌رمی شێخ شامۆ گه‌ڕێندرایه‌وه هه‌رێمی كوردستان
له خانكێ به خاك ده‌سپێردرێت
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی 18ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2022، شێخ شامۆ شێخ نەعمۆ، راوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری ئێزدییەکان، به كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا گیانی سپارد و ئەمڕۆ به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی ته‌رمی شێخ شامۆ گه‌ڕێنرایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
دوای ئه‌وه‌ی شێخ شامۆ شێخ نه‌عمۆ، راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كه‌سایه‌تی دیاری ئێزدی و سه‌رۆكی بنكه‌ی لالش به هۆی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد، له رێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌رمه‌كه‌ی گه‌ڕێندرایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
بڕیاریشه ته‌رمی شێخ شامۆ له شارۆچكه‌ی خانكێ له رێوڕه‌سمێكدا به خاك بسپێردرێت.
ئەمڕۆ 20ـی کانوونی دووەم/یەنایری 2022، له رێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌رمه‌كه‌ی گه‌ڕێندرایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
شێخ شامۆ یه‌كێك بوو له داكۆكیكاره‌كانی رێكه‌وتننامه‌ی شنكال، هه‌میشه جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه تا گرووپه چه‌كداره‌كان شنگال چۆڵ نه‌كه‌ن، ئاسایش و ئارامی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ناگه‌ڕێته‌وه، ئاواره‌كانی شنگالیش ناگه‌ڕێنه‌وه.