یانه‌ی دهۆك هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه له خوله‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن

یانه‌ی دهۆك له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه نیگه‌رانی خۆیان له بڕیاره‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌رده‌بڕن و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ژێر فشاری سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ندرێن دواخرا و هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ش له چالاكییه‌كانی فیدراسیۆنه‌كه ده‌كه‌ن.
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له قۆناخی هه‌شتی جامی هه‌رێمی كوردستان یانه‌ی دهۆك میوانداریی هه‌ندرێن بكات، به‌ڵام ته‌نیا به یه‌ك خوله‌ك پێش ده‌ستپێكی یارییه‌كه، بڕیاری دواخرانی یارییه‌كه درا.
راهێنه‌ری یانه‌ی دهۆك: ده‌ستێوه‌ردان له بڕیاره‌كان هه‌یه
هه‌رمان ساڵح راهێنه‌ری یانه‌ی دهۆك له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 نیگه‌رانی خۆیان له بڕیاره‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌ربڕی و ده‌ڵێت: كاتژمێر 9:30ـی ئه‌مڕۆ به‌یانی وێنه و ڤیدیۆی یاریگه‌كه‌مان بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان نارد و فیدراسیۆنه‌كه‌مان له دۆخی یاریگه و ناله‌باری كه‌شوهه‌وا ئاگادار كرده‌وه، ئه‌وان وه‌ڵامی ئێمه‌یان دایه‌وه كه بڕیار له‌ده‌ستی ئه‌وان دا نییه و كاتژمێر 12:00 سه‌رپه‌رشتیار و ناوبژیوانانی یارییه‌كه بڕیار ده‌ده‌ن.
راهێنه‌ری یانه‌ی دهۆك گوتیشی: سه‌رپه‌رشتیارانی یارییه‌كه كاتێك هاتن پێداگیریان له به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه كرد، هه‌رچه‌نده ئێمه داوامان لێ‌كردبوون له‌به‌ر سه‌لامه‌تی یاریزانانی هه‌ردوولا یارییه‌كه دوابخرێت، به‌ڵام ئه‌وان بڕیاری به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه‌یان دا، ئێمه‌ش ده‌ستمان به خاوێنكردنه‌وه و تۆخكردنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی یاریگه كرد و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان بۆ یارییه‌كه كرد، كه‌چی ته‌نیا یه‌ك خوله‌ك پێش ده‌ستپێكی یارییه‌كه فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له‌ژێر فشاری سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ندرێن یارییه‌كه‌یان دواخست.
هه‌رمان ساڵ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌مڕۆ به روونی ده‌ركه‌وت فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان خاوه‌نی بڕیاری خۆی نییه و چه‌ندان كه‌س ده‌ستێوه‌ردان له بڕیاره‌كانی فیدراسیۆنه‌كه ده‌كه‌ن و له ده‌ره‌وه كاریگه‌ری و فشار له‌سه‌ر گۆڕینی بڕیاره‌كانی فیدراسیۆن ده‌كه‌ن.
یانه‌ی دهۆك هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه ده‌كه‌ن
میلله‌ت جه‌مال ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی دهۆك به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان زۆر لاوازه، ده‌شڵێت: ئه‌و فیدراسیۆنه له لایه‌ن كه‌سانی پرۆفیشناڵ به‌ڕێوه‌ناچێت، به‌ڵكو به‌عه‌شایه‌ری بڕیاره‌كان ده‌درێت و به ئاشكرا ده‌ستێوه‌ردان له بڕیاره‌كانیان ده‌كرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی دهۆك هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌وان به ته‌واوه‌تی هه‌ست به بێهیوابوون ده‌كه‌ن و نایانه‌وێت به‌م دۆخه له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌و فیدراسیۆنه لاوازه به‌رده‌وام بن.
میلله‌ت جه‌مال گوتیشی: له كورترین ماوه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ین و یه‌كێك له بژارده‌كانمان كشانه‌وه‌مان ده‌بێت له چالاكییه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، چونكه ئه‌مڕۆ ئه‌و فیدراسیۆنه كه‌وته ژێر پرسیار، كاتێك به یه‌ك ته‌له‌فۆنی سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ندرێن فیدراسیۆنه‌كه بڕیاری دواخستنی یارییه‌كه‌ی دا، له كاتێكدا سه‌رپه‌رشتیاران و ناوبژیوانانی یارییه‌كه بڕیاری به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه‌یان دا بوو، ئه‌و كاره‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ندرێنیش به‌هۆی ئه‌وه بوو كه ئه‌وان زانیان ئێمه به پێكهاته و ستافێكی باش و به به‌شداریی ژماره‌یه‌ك یاریزانانی خولی عێراقی یانه‌كه‌مان هاتووینه‌ته نێو یاریگه، بۆیه فشاریان له‌سه‌ر فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان دروست كرد و یارییه‌كه‌یان دواخست.
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ له قۆناخی هه‌شتی جامی هه‌رێمی كوردستان دوو یاریی به‌ڕێوه بچێت له نێوان (دهۆك ـ هه‌ندرێن) و (چه‌مچه‌ماڵ ـ برایه‌تی)، به‌ڵام هه‌ردوو یارییه‌كه به بیانووی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا دواخران، بڕیاره سبه‌ی دوو یاریی له هه‌مان قۆناخ له نێوان (رانیه ـ نه‌ورۆز) و (سیروانی نوێ ـ بابان) به‌ڕێوه‌بچێت.