ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستیپێكرد.
رزگار عه‌لی, ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند، له ئایینده‌ی نزیك گفتوگۆی له‌و شێوه‌یه و كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام پێبده‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا بدۆزینه‌وه و ناوماڵی كورد له‌وه‌ی ئێستا پته‌وتر بكرێت و ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانیش ده‌به‌ینه‌وه مه‌كته‌بی سیاسی و تاووتوێیان ده‌كه‌ین".
لای خۆیه‌وه مه‌حموود محه‌مه‌د گوتی: "ئێمه هیچ پرسیارێكمان له یه‌كێتی نییه له باره‌ی رێككه‌وتنییان له‌گه‌ڵ گۆڕان و هه‌ندێك بڕگه و بابه‌تی رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوانمان پێویستییان به پێداچوونه‌وه‌یه هه‌بووه باسمان كردووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌وڵیش ده‌ده‌ین به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر رێككه‌وتنی ستراتیژی".
رزگار عه‌لی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به راشكاوی گفتوگۆكان ئه‌نجامدراون ئه‌وه‌ش له روانگه‌ی خه‌مخۆری هه‌ردوو حزبه‌كه‌یه بۆ ئایینده‌ی كوردستان، بۆیه راشكاوانتر بووه.
له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و گۆڕان مه‌حموود محه‌مه‌د رایگه‌یاند، هیچ به‌رنامه‌یه‌كمان نییه بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
رزگار عه‌لی له باره‌ی كه‌ركووك و به‌هه‌رێمكردنی ئه‌و پارێزگایه رایگه‌یاند، هیچ حزب و لایه‌نێكی سیاسی له هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستان قه‌بووڵی نییه كه‌ركووك ببێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ و ئه‌و شاره بووه‌ته سیمبۆل بۆ هه‌موو كوردێك.
هه‌روها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له رووی ده‌ستووریشه‌وه رێگه‌نادرێت ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 ببێته هه‌رێم و هه‌ر كه‌سێكیش ئه‌و نیازه‌ی هه‌بێت پێویسته به‌خۆیدا بچێته‌وه.
له باره‌ی كاركردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان رزگار عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، په‌رله‌مان ده‌زگایه‌كی یاسایی ئه‌و وڵاته‌یه و پێویسته به هه‌ر نرخێك بێت ئه‌و مینبه‌ره یاساییه بخرێته‌وه‌كار و كارا بكرێته‌وه.