ئانسو فاتی تووشی هه‌مان ده‌ردی عوسمان دێمبلی بوو

سەرچاوەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە کارگێری یانەی بارسێلۆنا بە ئانسۆ فاتی هێرشبەری لاوی یانەکەیان راگەیاندووە پێویستە لە چەند کاتژمێری داهاتوو نەشتەرگەری بکات بۆ ئەوەی لەو پێکانە رزگاری ببیت کە لە یاریی رابردوویان بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو تووشی بوو.
رۆژنامەی مۆندیۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیای نزیک له بارسێلۆنا هێمای بۆ ئەوە کردووە کارگێری بارسا ئامۆژگاری فاتی دەکات هاوشێوەی عوسمان دێمبێلێ نەشتەرگەری بکات بۆ کە یاریزانە فەرەنسیەکە بەهۆیەوە بۆ ماوەی نزیکەی پێنج مانگ دوورکەوتەوە.
سەرچاوەکە ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه فاتی تووشی هەمان پێکانەکەی دێمبێلێ بووە و هیچ چارەسەرێکی نییە جگە لە نەشتەرگەری و کارگێری بارسێلۆناش دەیەوێت بە زووترین کات فاتی نەشتەرگەری بۆ بکرێت.
چوارەمجارە ئانسو فاتی لەم وەرزە تووشی پێکان دەبێت و لەم وەرزە بەهۆی پێکانەوە ١٦ یاریی بارسێلۆنا بێبەش بووە.
ئانسو فاتی ته‌مه‌ن 19 ساڵ، به ره‌سه‌ن خه‌ڵگی غینیا بیساوه، به‌ڵام هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئیسپانیایه و له ئه‌كادیمیای بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه دوو وه‌رزه بۆ تیپی یه‌كه‌می بارسێلۆنا سه‌رخراوه و له كۆی 53 یاری، 18 گۆڵ و 6 ئاسیستی كردووه و گرێبه‌سته‌كه‌ی تا هاوینی 2027 له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا درێژ كردووه‌ته‌وه.
