ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی: رێككه‌وتنی ستراتیژی ساڵانێكه نه‌ماوه
"ئه‌گه‌ر یه‌كێتی بیه‌وێت پۆستی سه‌رۆك كۆمار وه‌ربگرێت، ده‌بێت به رێككه‌وتنێكی نوێ و به ره‌زامه‌ندی سه‌رۆك بارزانی بێت"

K24 - هه‌ولێر:
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی رایگه‌یاند، رێککەوتنامەی ستراتیژی نێوان پارتی و یەکێتی ساڵانێکە نەماوە و هه‌ر یەکێتیش ئیعلانی نەمانی رێککەوتنامەکەی کرد، بۆیە پارتی کە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی وەرگرت، بە مافی خۆی وەریگرتووە و ئێستاش کە داوای سەرۆک کۆمار دەکات مافی خۆیەتی، چونکە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە.
بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، بەشێک لە سەرکردایەتی یەکێتی رێککەوتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یەکێتی دێننەوە بەرباس، کە ئەوکات پۆستی سەرۆک کۆمار لە بەرامبەر پۆستی سەرۆکی هەرێمی كوردستان بووه.
بڵند ئیسماعیل، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی گوتی: "رێككه‌وتنی ستراتیژی كاتی خۆی بۆ قۆناغێك بووه و كۆمه‌ڵێك خاڵی تێدابووه، كه پارتی و یه‌كێتی به یه‌ك لیست دابه‌زن، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆمار به‌رامبه‌ر یه‌ك بێت، ته‌نانه‌ت بڕیاری ئه‌وه درابوو، پارتی و یه‌كێتی له زۆر شت به‌یه‌كه‌وه بن و فراكسیۆنی هاوبه‌شی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق درووستبكه‌ین".
گوتیشی: "رێككه‌وتنه‌كه له ساڵی 2013 به كردار كۆتایی هاتووه، كه له‌سه‌ر زاری برایانی یه‌كێتی خۆیان رایانگه‌یاند ئه‌م رێككه‌وتنه كۆتایی هات، بۆیه پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئیستیحقاقی كورده و بۆ هێزی یه‌كه‌می براوه‌یه، كه پارتی دیموكراتی كوردستانه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئه‌گه‌ر یه‌كێتی بیه‌وێت پۆستی سه‌رۆك كۆمار وه‌ربگرێت، ده‌بێت به رێككه‌وتنێكی نوێ بێت و به ره‌زامه‌ندی سه‌رۆك بارزانی بێت، مه‌حاڵه پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌بێ رازیبوونی پارتی به هیچ لایه‌نێك بدرێت".
ساڵی 2013 یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا بە لیستی جیا بەشداری هەڵبژاردنەکە بکات، ئەمە یەکەم هەنگاوی پێشێلکردنی رێککەوتنامەی ستراتیژی بوو، هەنگاوەکان یەک بە دوای یەکدا هاتن، تا گەیشتە ئەوەی لە ساڵی 2019دا دەنگیان بە کاندیدی پارتی نەدا بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
وەعدی مزووری، چاودێری سیاسی ئاشكرای كرد، "كانیدكردنی دوو كه‌سایه‌تی دیاری هه‌ردوو حیزب ئاساییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژی نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه بمابایه‌وه، ئه‌وه رووینه‌ده‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن بده‌ین، ئه‌و پۆسته پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت".
ئێستا یەکێتی داوای پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەکاتەوە، لەبەرامبەردا پارتی سوورە لەسەر وەرگرتنی ئەو پۆستە و بە مافی خۆی دەزانێت ئەمجارە پارتی وەک حزبی یەکەمی هەرێمی کوردستان پۆستی سەرۆک کۆمار وەربگرێت.