نه‌ورۆز ڕیمۆنتادای به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر دا كرد

له دوایین یاریی ئه‌م گه‌ڕه‌ی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، یانه‌ی نه‌ورۆز له‌سه‌ر یاریگه‌ی هه‌ولێر، له یارییه‌كی پڕگۆڵ دا ریمۆنتادای به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر دا كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 27 جه‌نیوه‌ری 2022، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وای پیرمام نه‌یتوانی له نێو یاریگه‌ی خۆی یارییه‌كه بكات و له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی نه‌ورۆزی كرد.
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له رێگه‌ی عه‌بدوڵڵا سه‌ربه‌ست جه‌نگاوه‌ره دێرینه مێژووییه‌كه‌ی خۆی له خوله‌كی 37 گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد. به‌ڵام خۆشییه‌كانی پێشمه‌رگه زۆری نه‌خایاند كاتێك هێمن فه‌ره‌ج ئه‌ستێره لاوه‌كه‌ی نه‌ورۆز له خوله‌كی 42 ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه له نیوه‌ی یه‌كه‌م به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له‌گه‌ڵ فیكه‌ی ده‌ستپێكی نیوه‌ی دووه‌م، هێمن فه‌ره‌ج گه‌ڕایه‌وه و هه‌رزوو گۆڵی پێشكه‌وتنی نه‌ورۆزی تۆمار كرد. هه‌مان یاریزان گۆڵی سێیه‌م و دووه‌مین هاتریكی ئه‌م وه‌رزه‌ی تۆمار كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، دانا عوسمان ئه‌ستێره‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی پێشمه‌رگه گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد كه ئه‌مه شه‌شه‌مین گۆڵی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئه‌م یاریزانه بوو، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر نه‌یتوانی به‌و گۆڵه‌ی دانای شیخ عوسمان له شكست رزگاری بێت و یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر 3 گۆڵ دۆڕاند.
به‌م ئه‌نجامه یانه‌ی نه‌ورۆز تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می له پێشمه‌رگه كرده‌وه، به‌وپێیه‌ی له یاریی چوون، پێشمه‌رگه له نێو یاریگه‌ی نه‌ورۆز به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی بردبووه‌وه.
یانه‌ی نه‌ورۆز به‌م سه‌ركه‌وتنه به كۆكردنه‌وه‌ی 26 خاڵ گه‌ڕایه‌وه پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش به 20 خاڵ بۆ خانه‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی دابه‌زی.
