باشترین یاریزان و راهێنهری ساڵی 2021 دهستنیشان كران
راهێنهری كوردی 2021 راگهیاند و هاڕوون ئهحمهد بۆ دووهم ساڵ لهسهریهك خهڵاتهكهی بهدهستهێنا و رهمزی ساڵحی راهێنهری سهیدسادقیش به زۆرترین دهنگی به باشترینی ساڵ دیاریكرا.
باشترین یاریزانی 2021
هاروون ئەحمەد بۆ ساڵی دووەم لەسەریەک خەڵاتی کوردستان٢٤ـی بۆ باشترین یاریزانی کوردستان بەدەستهێنا و لە نێو ٣٠ بەربژێر لە راپرسییەکی کوردستان٢٤ کە زیاتر لە ١٠ هەزار کەس بەشداربوون زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەک خەڵاتەکەی بردەوە کە ساڵی رابردوو رۆڵێکی کاریگەری لە گەڕانەوەی یانەی داڵکورد بۆ سوپێرتانی سویدی هەبوو.
هاروون ئەحمەد یاریزانەکەی یانەی داڵکورد کە ساڵی رابردوو بە باشترین یاریزانی ئەو یانەیەش دەستنیشانکرا، لەنێو ٣٠ بەربژێر ٪٣٨ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و خەڵاتی باشترین یاریزانی کوردستانی بردەوە.
هارون ئەحمەد وەرزی رابردوو رۆڵێکی یەکلاکەرەوەی لە سەرخستنی داڵکورد بۆ ریزی یانە نایابەکانی سوید هەبوو، مێیسیەکەی کوردان لە یەکەم وەرزی یاریکردنی توانی جارێکی دیکە داڵکورد بگەڕێنێتەوە خولی سوپێرتان و گۆڵێک و 3 ئەسیستی بۆ یانەکە کرد.
ساڵی رابردووش هاروون ئەحمەد لەوکاتەی لە ریزی یانەی زاخۆ یاریی دەکرد خەڵاتی کوردستان٢٤ی بۆ باشترین یاریزانی کوردستان بەدەستهێنا و ئەمساڵ بۆ ساڵی دووەم لەسەریەک خەڵاتەکەی بردەوە.
باشترین راهێنهری 2021
رەمزی سالأح راهێنەری یانەی سەیدسادقیش لەسەر ئاستی راهێنەرانی یانەکانی کوردستان زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و خەڵاتی کوردستان٢٤ـی بۆ باشترین راهێنەری کوردستان بەدەستهێنا و بەپێش عەبدولوەهاب ئەبولهێلی راهێنهری یانهی زاخۆ و مەحموود مەجیدی راهێنهری پێشمهرگهی سلێمانی کەوتەوە.
رەمزی ساڵح لە ساڵی ٢٠٢١ یانەی سەیدسادقی لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستانەوە سەرخست بۆ ریزی یانە نایابەکان، ئەو راهێنەرە کەرکووکییە جگە لەوەی سەیدسادقی کردە پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی پلەیەک، ئەم وەرزە لە خولی نایابیش ئەنجامی باشی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.
رەمزی ساڵح لە راپرسییەکەی کوردستان٢٤ زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و بەپێش عەبدولوەهاب ئەبولهێل راهێنەری تیپی خولی عێراقی یانەی زاخۆ کەوتەوە و مەحموود مەجیدیش پلەی سێیەمی بەدەستهێنا کە وەرزی رابردوو نازناوی خولی نایابی کوردستانی بۆ برایەتی بەدەستهێنا و ئەم وەرزەش پێشمەرگەی سلێمانی لە گەیشتن بە خولی نایابی عێراق نزیککردووەتەوە.
بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک کوردستان٢٤ بە دەنگی هاندەران باشترین راهێنەر و یاریزانی کوردستانی دەستنیشانکرد، کە زیاتر لە ١٢ هەزار کەس بەشداریی راپرسییەکەیان کردبوو.