به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می له دابه‌شكردنی مووچه به‌ڕێوه‌به‌ری بانكێك له‌كاره‌كه‌ی دوور خرایه‌وه
بزانه به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی چ پارێزگایه‌كه

K24- هه‌ولێر:
به گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمی، كه وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیمزای له‌سه‌ر كردووه، بڕیاردرا به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم – سلێمانی، ده‌سه‌ڵاته‌كانی رابگیرێن.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و نووسراوه، كه ئاوات شێخ جه‌نابی وه‌زیری دارایی و ئابووری ئیمزای له‌سه‌ر كردووه، بڕیار درا به راگرتنی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی عه‌بدولره‌حمان ساڵح ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم – سلێمانی.
له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتووه، گه‌زیزه محیه‌دین مه‌عروف، كه جێگری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌یه، كاره‌كانی رایی ده‌كات و لیژنه‌یه‌كیش بۆ چاودێری و پشكنین له هۆكاری خه‌رجنه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان پێك ده‌هێندرێت.
