نوێنه‌ری ئێزدییان: تا ئێستا هه‌واڵی سووتاندنی كچه ئێزدییه‌كان پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نوێنه‌ری كاروباری ئێزدییان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك سووتاندنی 19 كچی ئێزدیی له‌لایه‌ن رێكخراوی داعش، پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
خه‌یری بووزانی، نوێنه‌ری كاروباری ئێزدییان له نووسینێكیدا، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، نووسیویه‌تی: "ماوه‌ی پێنج رۆژه هه‌وڵده‌ده‌ین زانیاری له باره‌ی ئه‌و رووداوه وه‌ربگرین، به‌ڵام تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك نییه ئه‌و بابه‌ته پشتڕاستبكاته‌وه و تا ئێستاش له‌و بابه‌ته دڵنیانین".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌رجه‌م ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرانه‌وه، هی شانۆگه‌رییه‌كی چالاكانی ئێزدییه‌كانه له دهۆك و له 3ی ئاب/ ئۆگستۆسی 2015 بڵاوكراونه‌ته‌وه.