لامپارد بۆ راهێنه‌رایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ پرێمه‌رلیگ

به‌ گوێره‌ی میدیاکانی بەریتانیا، یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی لەگەڵ فرانک لامپارد گەیشتووەتە رێککەوتن لە چەند کاتژمیری داهاتوو بەفەرمی لامپارد ئەرکی راهێنەرایەتی یانە ئینگلیزییەکە دەگرێتە ئەستۆ.

دوای ئه‌وه‌ی بەهۆی ئەنجامە خراپەکانییەوە ئێڤەرتۆن رافایل بێنیتیزی لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی دوورخستەوە و له‌ ئێستادا ده‌یه‌وێت لامپارد بكاته‌ شوێنگره‌وه‌ی  كه‌ پێشتر لامپارد وه‌كو یاریزان له‌ چێڵسی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی بێنیتێز یاری كردووه‌.

فرانك لامپارد کە بۆ ماوەی دوو ساڵ راهێنەرایەتی چێڵسی کردووە و یانه‌ی دێربی کاونتیشی لە چامپیۆنشیپەوە گەیاندەوە پرێمەرلیگ، لە پرێمەرلیگ وەکو راهێنەر ٥٧ یاریی ئەنجام داوە ٢٨ بردنەوە و ١١ یەکسان و ١٨ دۆڕانی تۆمارکردووە و لە هەر یارییەکی خولەکەدا ١،٦٧ خاڵی بەدەستهێناوە.

ئێڤەرتۆن بە کۆکردنەوەی ١٨ خاڵ لە پلەی شازدەمی پرێمەرلیگ دێت و ئەرکی سەرەکی لامپارد هێشتنەوەی یانەکەیە لە پرێمەرلیگ.

وەین روونی یاریزانی پێشووی یانەی ئێڤەرتۆن رایگەیاند کە یانەکە داوایان لەو کردووە ئەرکی راهێنەرایەتی ئێڤەرتۆن بگرێتە ئەستۆ بەڵام ئەو رەتیکردووە.

Fly Erbil Advertisment