هاتووچۆی هەولێر شوفێران ئاگادار دەکاتەوە
بەهۆی شەختە و بەستەڵەک گرفتی هاتووچۆ دروستبووە

K24 - هەولێر
بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما، بەشێک لە رێگەی سەرەکی هەولێر – شەقڵاوە، بووەتە شەختە و هاتووچۆ پێیدا ئەستەم بووە، هاتووچۆی هەولێریش داوا لە شوفێران دەکات، بە وریاییەوە بە رێگاکەدا تێپەڕبن.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر شوفێران ئاگادار دەکاتەوە "لەسەر رێگای سەرەکی هەولێر- شەقڵاوە. لەنزیک کاوانیان، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی، چینێکی شەختە و بەستەڵەک بەدرێژایی رێگاکە دروستبووە، بۆیە داوایان لێدەکەین لەکاتی تێپەڕینیان بەو شوێنە، زۆر بەوریاییەوە لێخوڕین بکەن، بۆ ئەوەی تووشی برێک کردنی لەناکاو و کۆنترۆڵ لەدەستدان نەبن".