بارسێلۆنا له‌سه‌ر داوای چاڤی له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه‌ گه‌یشته‌ رێككه‌وتن

چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری نوێی بارسێلۆنا. یاریگه‌ی كامپ نوو. مه‌راسیمی ناساندنی، 8 نۆڤێمبه‌ری 2021 - فۆتۆ: AFP
چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری نوێی بارسێلۆنا. یاریگه‌ی كامپ نوو. مه‌راسیمی ناساندنی، 8 نۆڤێمبه‌ری 2021 - فۆتۆ: AFP

پیێر ئێمێریک ئۆبامیانگ بۆ پەیوەندیکردن بە بارسێلۆنا گەیشتە شارەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا و پێشبینی ده‌كرێت له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ رابگه‌یه‌ندرێت.

فابریزۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە ئارسێناڵ و بارسێلۆنا گەیشتنە رێککەوتن بۆ ئەوەی پیێر ئێمێریک ئۆبامیانگی گابۆنی بە خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە روو لە یانە کەتەلۆنییەکە دەکات.

ناوبراو هێمای بۆ ئەوەش کردووە ئۆبامیانگ بۆ ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان و واژۆکردنی گرێبەستەکەی ئێستا لە بارسێلۆنایە و لە چەند کاتژمێری داهاتوو بە فەرمی گرێبەستەکە رادەگەینرێت پێش ئەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە لالیگا دابخرێت.

گواستنەوەی ئۆبامێیانگ بۆ شوێنگرتنەوەی سێرخیۆ ئاگوێرۆیە کە ئەم یاریزانە ئارجێنتینیە بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند.

ئۆبامێیانگ گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسێناڵ لە هاوینی ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت و هێشتا وەرز و نیوێک لە گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆپهاوێژەکان ماوە.

ئۆبامیانگی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی گابۆنه‌ و له‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا له‌ دایكبووه‌، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی ئه‌یسی میلان، لیل، مۆناكۆ، سانت ئیتیان كردووه‌، له‌گه‌ڵ یانه‌ی دۆرتمۆندیش به‌رزترین ئاستی پێشكه‌ش كرد و له‌ كۆی 213 یاری، 141 گۆڵ و 36 ئاسیستی كرد، له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2018 به‌ به‌های 65 ملیۆن یۆرۆ روویكرده‌ ئارسێناڵ ئه‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ تۆپچییه‌كانی له‌نده‌ن به‌شداریی له‌ 15 یاریی كرد، 7 گۆڵ و 2 ئاسیستی هه‌بوو.

ئۆبامیانگ هێرشبه‌ری گابۆنی له‌ شاری بارسێلۆنا
ئۆبامیانگ هێرشبه‌ری گابۆنی له‌ شاری بارسێلۆنا

 

Fly Erbil Advertisment