فرۆشی کۆمپانیای ئەلفابێت لە سێ مانگدا 75 ملیار دۆلار بووە

پشکی کۆمپانیای ئەلفابێت بە رێژەی سەدا 4.5 بەرزبووەتەوە

كۆمپانیای ئەلفابێت لە سێ مانگدا 75 ملیار دۆلار قازانجی كردووه‌
كۆمپانیای ئەلفابێت لە سێ مانگدا 75 ملیار دۆلار قازانجی كردووه‌

K24 - هه‌ولێر:

كۆمپانیای ئەلفابێت، کە خاوەنداری کۆمپانیای گوگڵ دەکات، ئاماری فرۆشی لە کۆتا چارەکی 2021 بڵاوکردەوە.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەدا، لە رێگەی فرۆشی ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیاوە لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردوو 75.3 ملیار دۆلاریان دەستکەوتووە.

بە گوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز، پشکی کۆمپانیای ئەلفابێت بە رێژەی سەدا 4.5 بەرزبووەتەوە.

كۆمپانیاکە هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی فرۆشەکەی بۆ خزمەتگوزاری گوگڵ دەگەڕێنێتەوە، کە بەهۆی رێکلام لە رێگەی ئینتەرنێت و ئیمەیل و خزمەتگوزاری یوتیوب بەرزبووەتەوە، هەروەها کەرەنتین خواست بۆ بازرگانی ئەلیکترۆنی فاکتەرێکی دیکەی بەرزبوونەوەی ئاستی فرۆشی ئەلفابێتە.

 

Fly Erbil Advertisment