لوبنان 337 پارچه‌ی شوێنه‌واری راده‌ستی عێراق ده‌كاته‌وه
"به‌قاچاخ گه‌یه‌ندرابوونه ئه‌و وڵاته"

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری لوبنان ئاشكرای ده‌كات، 337 پارچه‌ی شوێنه‌واری كه به قاچاخ گه‌یه‌ندرابوونه ئه‌و وڵاته، راده‌ستی عێراق ده‌كرێنه‌وه.
محه‌مه‌د موڕته‌زا، وه‌زیری رۆشنبیری لوبنان رایگه‌یاند، به گوێری رێكه‌وتنێك له نێوان مۆزه‌خانه‌ی (نابو)ـی لوبنانی و حكومه‌تی عێراقی، 337 پارچه‌ی شوێنه‌واری عێراقی راده‌ستی به‌غدا ده‌كرێنه‌وه.
ساڵی 2018 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شوێنه‌واری لوبنان به به‌غدای راگه‌یاند، پارچه‌ی شوێنه‌واری گرنگ، كه به ره‌چه‌ڵه‌ك عێراقین، بۆ راده‌ستكردنه‌وه ئاماده‌ن.
ئه‌و وه‌زیری لوبنانییه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ته‌واوی پارچه شوێنه‌وارییه‌كان راده‌ستی عێراق ده‌كرێنه‌وه، كه زۆربه‌یان تابلۆی نووسینی بزمارین.
ئه‌و وه‌زیری ده‌شڵێت: " له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی سووری، عێراقی و لوبنانی توێژینه‌وه له‌سه‌ر ته‌واوی پارچه شوێنه‌وارییه‌كان كراوه، 337ـیان موڵكی عێراقه، له مه‌راسیمێكدا راده‌ستی به‌غدا ده‌كرێنه‌وه".