سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان: کێشەی 4 پڕۆژەی نیشته‌جێبوون چارەسەرکرا
بزانه كامه پڕۆژه‌ن
K24- هه‌ولێر:
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ئاشكرای ده‌كات، ھەموو ھەوڵێک ده‌ده‌ین بۆ چارەسەرکردنی ئەو پڕۆژە نیشتەجێبووانەی کێشەیان لەسەرەو تەواو نەکراون.
محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان رایگه‌یاند، دەبێت خاوەن پڕۆژەکان مافی ھاووڵاتیان زامن بکەن. ده‌شڵێت: "لە کابینەی نۆیەم، کێشەی 4 پڕۆژەی نیشته‌جێبوون چارەسەرکرا و پڕۆژەکانی دیکەش لە قۆناغی چارەسەرکردنن".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان روونیكرده‌وه، ئەو پڕۆژانەی لە کابینەی نۆیەم کێشەکانیان چارەسەرکراون چوار پڕۆژەن ھەریەک لە فلوریا سیتی، وەرین سیتی، ئارام سیتی و کانی ئەڵمانی.
